منداڵهكهت میز دهكات بهخۆی دا..؟ئاساییه یا نهخۆشی.؟
خۆتەڕكردنی مناڵ یەكێكە لە گرفتە باوەكانی قۆناغی مناڵی و هۆكارێكە بۆ دووركەوتنەوە و پەراوێزخستنی مناڵ لە دەوروبەر و توشبوون بە شەرم و ترس ئەگەر بە شێوازێ:ی دروست مامەلەَ نەكرێت.
كەی ڕوودەدات :
خۆتەڕكردنی منداڵ كاتێ: وەك گرفت سەیر ئەكرێت كە لە سەروو تەمەنی 5 ساڵییەوە ڕووبدات (هەر هەفتەیەك دو شەو یا زیاتر بۆ ماوەی 3 مانگ).لە خوار ئەو تەمەنەوە بە شتێكی ئاسایی دادەنرێت,لە سەرو 5 ساڵیش دەتوانرێت بەگوێرەی خانەوادەكە و چۆنێتی و چەندێتی گرفتەكە لە مناڵەكانی لەوەوبەریاندا لێكدانەوەی بۆ بكرێت,واتە ئەگەر مناڵیكی پێشووی ئەو خێزانە تا تەمەنی 7 ساڵی خۆی تەڕكردبێت ئەوا دەكرێت تا ئەو تەمەنە بوەستیت لە مناڵی دووەمدا و وەك گرفت سەیری نەكەیت.لەڕاستیدا لەدوای تەمەنی 7 ساڵی ئەگەر مناڵەكە لە مانگێكدا یەك شەویش خۆی تەڕبكات لەكاتی نوستندا بە گرفت دادەنرێت.ئەم گرفتەش یا بەو جۆرەیە كە مناڵەكە بەردەوام كێشەكەی هەبووە بێ چاكبوونەوە (خۆتەڕكردنی سەرەتایی) یاخود كێشەكە بۆ زیتر لە 3 مانگ نەماوەو دواتر سەریهەڵداوەتەوە.زۆرترین حاڵەتی خۆ تەڕكردن لە مناڵدا لەنێوان تەمەنی 5 بۆ 6 ساڵیدا دەبینرێت.
چۆن مامەلەَ بكەین :
خۆتەڕكردن هۆیەكە بۆ منداڵان تا هەست بە كەمی بكەن و نەتوانن بە ئاسانی لەگەڵ هاوتەمەنەكانیان تێكەڵ بن,خۆ ئەگەر دایك و باوك بە دروستی مامەڵە لەگەڵ ئەم حاڵەتە نەكەن و ببنە هۆی شكان و قسەكردن لەسەر مناڵەكەیان لەلای خەڵك و لە بەردەم خۆیدا ئەوا زەبری دەروونی لە كەسێـی مناڵەكە دەكەوێت كە دواتر گرانە چارەی ئەوە بكرێت.
چۆن میز دەكەین :
دوای فلتەر و پاڵاوتنی خوێ، لە گورچیلەكانەوە پاشماوەی پاڵاوتەكە كە میزە دەچێتە میزەڵدان,لێرەوە لەلایەن ماسولكەی ناواخنی میزەڵدان و زمانەی دەرەوەی میزەڵدان پێكەوە كاردەكەن و لەكاتی پێویستدا ماسولكەكە كرژدەبێت و زمانەكە دەكرێتەوە و میز دەكرێـەدەر.بۆئەوەی بەشێوەیەكی ئاسایی میزكردن ڕووبدات پێویستە كرژبوونی میزەڵدان و كردنەوەی زمانەكە پێكەوە ڕووبدەن.بەڵام پەیوەندی نێوان دەمارەكانی میزەڵدان كە بڕیار لەسەر جووڵەی میزەڵدان دەدەن و پڕبوون و بەتاڵ بوونی دەدەن لەگەڵ مێشك كارێكی تا ڕادەیەك ئاڵۆزە و لە سەرەتای تەمەنەوە زۆر ڕێكخراو نییە,هەر لەبەر ئەمەشە كە لە سەرەتادا وەك پێویست هەستە دەمارەكان ناتوانن وەك خۆی لەپڕبوونی میزەڵدان مێشك ئاگادار بكەنەوە,بۆیە مناڵ میز بەخۆیدا ئەكات بێ ئاگاداری خۆی.
ئەگەر بەپێی تەمەنەكان بڕوانین :
تەمەنی 18 مانگی (ساڵ و نیو): مناڵ ناتوانێ هەست بە پڕبوون و بەتاڵبوونەوەی میزەڵدانی بكات.
تەمەنی 2 ساڵی: مناڵ هەست دەكات كە میزەڵدانی بەتاڵ ئەبێتەوە (كە میز ئەكات بەخۆیدا هەست دەكات).
تەمەنی 2 بۆ 3 ساڵی: لەم تەمەنەدا مناڵ دەتوانێت تا ڕادەیەكی باش كۆنتڕۆڵی میز كردن بكات و خۆی بچێت میز بكات لەكاتی پێویستدا (بێ گومان لەگەڵ فێركردنی لەلایەن دایك و باوكەوە).
تەمەنی 3 بۆ 5 ساڵی: زۆربەی مناڵان توانای تەواو بۆ كۆنتڕۆڵی میزكردن لە شەو و ڕۆژدا پەیادەكەن و وایان لێدێت كە كێشەی خۆتەڕكردنیان نابێت هیچ كات.
چۆن مناڵ خۆی تەڕدەكات :
كاتێ: مناڵەكە نوستووە و میزەڵدانی پڕئەبێت ئەوا بەهۆی هەستەدەمارەكانی میزەڵدانەوە مێشك لەمە ئاگاداردەكرێتەوە و ئاماژە دەنیردرێت بۆی,بەهەمان شێوە مێشكیش فرمان بە میزەڵدان دەكات لەڕێی هەستە دەمارەكانەوە كەوا خۆی بەتاڵ بكاتەوە.هەركات سستی لەگەیاندنی هەستەكەبە مێشك هەبوو یان مێشك درەنگ وەڵامی دایەوە ئاوا مناڵەكە فریا ناكەوێت لە خەو بەئاگابێتەوە و خۆی تەڕدەكات.
هۆكاری خۆ تەڕكردن :
بۆماوەیی یە: ئەو مناڵانەی یەكێك لە باوانیان بە مناڵی ئەم كێشەیەیان هەبووبێت 44% ئەگەری توشبوونی ئەم گرفتەیان زیاد دەكت,خۆ ئەگەر دایك و باوك هەردووكیان وابووبن ئەوا گرقتی مناڵەكە لە خۆتەڕكردن بەڕێژەی 77% زیاتر دەبێت.
بچووكی میزەڵدان (لە كارەكەیدانەك قەبارەی): مەبەست ئەوەیە ئەو مناڵانەی خۆیان تەڕدەكەن دەشێـ كاتێ: میزێ:ی كەم لە میزەڵدانیان هەبێت زوو بچن خۆیان بەتاڵ بكەنەوە چونكە میزەڵدانی ئەمان زوو ئاماژە دەنێرێت بۆ مێشك بەر لە پڕبوونی تەواوەتی,هەربۆیە دەبینیت بە ڕۆژیش زیاتر میزئەكەن و زۆر ناتوانن بیهێلنەوە,بەڵا/ بەشەو لەكاتی نوستندا هەموو جارێ: بەئاگنایەنەوە هەربۆیە خۆیان تەڕدەكەن.
هۆڕمۆنی ڤاسۆپرێسین: كە ئەم هۆڕمۆنە لە شەودا دەردەدرێـ و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی دروست بووونی میز,بەڵام هەندێك مناڵ ئەم هۆڕمۆنەیان وەك پێویست تیا دروست نابێت و دەرنادرێت (ئەم حاڵەتە پزیشكی مناڵ چارەی دەكات).
هەندێ: مناڵ خەویان قورس و قووڵە,ناتوانن لەگەڵ ئاماژەكانی مێشك و میزەڵدان زوو بەئاگابێنەوە و خۆیان تەڕدەكەن.
قەبزی: بە دوو جۆر گرفتەمە دروست دەكات,یەكەم سەر لە هەستە دەمارەكان دەشێوێنێت كە وا دەزانن میزەڵدان پڕبووە و پاڵی پێوەدەنێن تا بەتاڵبێتەوە.دووەم كاتێك مناڵێك قەبزە و ڕیخۆڵەی پاشماوەی تیایە,ئەم پاشەڕۆیە پاڵ بە میزەڵدانەوە دەنێت بۆ بەتاڵ بوونەوە بەرلەوەی بەتەواوی پڕبێت.
بوونی گرفتی دەروونی و سترێس و ترس هۆیەكی ترە بۆ ئەوەی مناڵەكە خۆی تەڕبكات.
3% ی حاڵەتەكانیش نەخۆشین وەك شەكرە و هەوكردنی ڕێڕەوی میز و نەخۆشی خوێن.
دایكان و باوكان چی بكەن :
وا لە مناڵەكەت بكە هەست بكات خۆتەڕكردن تاوانێك و شتێكی خراپ نییە.
و لە مناڵەكەت بگەیەنە كە بزانێت زۆربەی مناڵان ئەو گرفتەیان هەیە تا هەست نەكات تەنها خۆی بەتەنهایە.
سزای مناڵەكەت مەدە لەسەر خۆتەڕكردن.هەوڵمەدە هەست بە شەرم بكات لەو بارەیەوە.
نابێت خوشك و برا و خزمەكانی بەوە بزانن و لەڕووی منداڵەكەی بدەن.
هەر شەوێك مناڵەكەت خۆی تەڕنەكرد تەنانەت ئەگەر خۆشی تەڕكرد و هەوڵیدا خۆی خۆی پاكبكاتەوە خەڵات و دەستخۆشی لێبكە.
پێش نوستن و دوای نانی ئێوارە شلەمەنی و ئاو و بەتایبەت چا و شووتی و ئەو شتانە كەم بكرێـەوە كە زۆر میز دروست دەكەن.
شەوان لە جارێك زیاتر مناڵ بەئاگا نەهێنرێتەوە بۆ میزكردن.
لەپاش ئەمانە و بەردەوامی گرفتەكە پێویستە پزیشكی مناڵ ئاگاداربكەیتەوە.
ن: د. ئاوات واژەیی