خوا دەرگايەكت لێ‌ دابخات دەرگايەكي باشترت بۆ دەكاتەوە


::: هەر كاتێك خواي گەورە دەرگايەك لەسەر بەندەكەي دابخات بە حيكمەتي خۆي، بە دلنياييەوە ئەوە دوو دەرگاي لێدەكاتەوە بە ڕەحمەتي خۆي::: (ابن قيم الجوزي) 

وورد بەوە و بير بكەوە لە حاڵي ئەو كۆرپەلەي ناو سكي دايك، كاتێك كە خوێنە، خواي گەورە لە يەك ڕێگاوە خۆراكي بۆ دەنێرێت كە ڕێگاي ريخۆڵەكەيە، جا كە لە سكي دايكي دەرچوو، ئەو ڕێگايەي لێ دادەخرێت، كەچي دوو ڕێگاي تري لێ دەكرێتەوە كە لەوێوە خۆراكي زۆر لەوەي پێشتري خۆشتر و پاكتري بۆ دێت كە شيرێكي پاك و بێ گەردە، جا كە تەمەني شيرخواردنيشي تەواو دەبێت ئەو دوو ڕێگايەي لێ دادەخرێت، بەڵام چوار ڕێگاي چاكتر لەوي پێشوتري لێ دەكرێتەوە، ئەويش دوو خۆراكە و دوو خواردنەوەيە، دوو خۆراكەكە گۆشتي گياندار و ڕووەكە، دوو خواردنەوەكەش ئاوو شير و شتە بە تام و لەزەتەكاني ترە، جا كە مرديش ئەم چوار ڕێگايەشي لێ دادەخڕێت، بەڵام ئەگەر لە چاكە كاران بێت خواي گەورە هەشت ڕێگاي بۆ دەكاتەوە، كە هەر هەشت دەرگاي بەهەشتە ئەوكات بەكامياندا حەزبكات دەچێتە ژورەوە. بەم شێوەيە خواي گەورە لە دنيا هەر شتێك لە مرۆڤي بڕوادار بستێنێتەوە، ئەوە لە و چاكتر و باشتري پێ دەبەخشێ، ئەمەش تەنها بۆ مرۆڤي بڕوادارە. چونكە خواي گەورە شتێكي لێ دەستێنێتەوە بێ نرخ بێت و نرخي نەبێت لە بري ئەودا شتێكي بەسوود و بە نرختري پێ دەبەخشێ، بەڵام مرۆڤ چونكە چاكەي خۆي نازانێت، بەخشش و حيكمەت و بەزەيي خواش بە چاكي ناناسێت، نازانێت سوود لەو شتەي لێي سەندراوەتەوە چيە و ئەو شتەي بۆي ئامادەكراوە لەباتي ئەو چيە! بەڵكو ئەو حەز دەكات زوو شتەكەي بە دەست بگات ئەگەر بێ نرخيش بێت، حەز لە شتێك ناكات درەنگ بەدەستي بگات ئەگەر بە نرخيش بێت. 

ئەگەر مرۆڤ بە دادپەروەرانە بڕوانێتە ئەو كارانەي خواي گەورە بۆي دەردەكەوێت كە خواي گەورە لە دنيادا هەر خۆشي و لە زەتێكي لێ بسێنێتەوە بۆ ئەوەيە تاكو چاكتري پێ ببەخشێت، هەر شتێكي لێ دەسێنێتەوە، ئەوە لەو چاكتري پێ دەبەخشێ.. 
كاتێك تووشي نەهامەتي دەكات تاكو لێي ببورێت.. 
كاتێك تاقي دەكاتەوە بۆ ئەوەي پاكي بكاتەوە.. 
دەيمرێنێـت تاكو زيندووي بكاتەوە و لەم دنيايەدا ڕزگاري بكات و بيگەيەنێتە ئامانج و بەخششي خۆي. 


وەرگيراوە لە كتێبي: (ئاوێتەي دڵ)

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

په‌یوه‌ندی كردن

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget