جۆرەکانی سەرئێشە


ئەمە چ جۆرە سەر ئیشەیەکە؟
زۆر گرنگە بزانیت کە کام جۆر سەرئیشەت هەیە یان چ جۆرێکیانە وا تووشی ئازاری کردوویت. ئەگەر جۆری سەرئێشەکەت بزانیت، دەتوانیت بەڕاست و دروستی چارەسەری بۆ بدۆزیتەوە. ئەمانەی خوارەوە چەند خاڵێکن کە بەهۆیانەوە دەتوانیت ناو لەسەر ئیشەکەت بنێیت و جۆرەکەی بزانیت. 


سەرئیشەی دژوار -Tension 
ئەم جۆرە سەرئێشەیە باوترین جۆرە، بەردەوام هەست بە ئازاری سەر دەکەیت یان وەک ئەوەی ئەملاولای سەرت بگوشرێن، بەتایبەت لە ئەملا و ئەولای نێوچەوان یان ڕاست لە پشتەسەرەوە. بەڵام هێشتاش وەک لاسەرئیشە-میگرەین-شەقیقە قورس نییە. نابێتە هۆی دڵتێکەڵهاتن و هێڵنج و ئێشی گەدە. 



گرمۆڵە سەرئێشە Cluster - 
گرمۆڵە سەرئێشە زیاتر لە پیاوان دەدات وەک لە ژنان، ئەم جۆرە سەرئێشەیە بە دووبارە خڕبوونەوە لە شوێنان و بازنەکاندا سەر هەڵدەداتەوە. کتوپڕ سەرهەڵدەدا و سەختە، ژانەسەری پێوەیە. لەلایەکەوە دەچێتە لایەکی دیکەی سەر و زۆرجار بەوە دەناسرێتەوە کە چاو و لوتی کەسەکە ئاو دەکات لەهەمان ئەو لایەی کە ئازارەکەی تێدایە. لەکاتی هورووژمی ئازارەکەدا کەسەکان زۆرجار هەست بە بێحاڵی دەکەن وەک لەوانەدا دەبینرێت کە شەقیقەیان هەیە و ناتوانن لە جێیەکیش ڕاکشێن. هۆی ئەم جۆرە سەرئێشەیە نەزانراوە، بەڵام دەکرێت هۆیەکی جێنیتیکی هەبێ. 

سەرئێشەی سینوس-Sinus 
کاتێک سەرئێشەی سینوس دەبێتە هۆی تووشبوون بە پەتا، ئەوا بەئازار دەبێت. عادەتەن بە تا دەست پێ دەکات. کە سەرئێشەکە تووشی پەتای کردیت دەتوانیت بە ئەنتی-بایۆتیک و ئەنتی-هیستامین (دەرمانی دژە هەستەوەری) چارەسەری بکەیت. 

سەرئێشەی گەڕاوە -Rebound 
زۆر بەکارهێنانی ئازارکوژەکان بۆ سەرئێشە دەکرێت جارێکی دیکە ببنەوە هۆی گەڕانەوەی سەرئێشە. تیۆرییەک هەیە دەڵێت زۆر بەکارهێنای دەرمان دەکرێت ببێتە هۆی وروژانی دۆخی مێشک و زیاتر تووشبوون بە سەرئێشە. 

لاسەرئێشە- شەقیقە- Migraine 
لاسەرئێشە یان شەقیقە زیاتر لەناو خێزانەکاندا هەیە و بڵاو دەبێتەوە و بەم شێوەیە دایاگنۆز (دیاریکردن و تەشخیسکردنی نەخۆشی) دەکرێت؛
• لانی کەم هەموو جۆرە سەرئیشەکانی دیکەی تیا بێت. 
• ئێشەکە ٤-٧٢ کاتژمێر بخایەنێت. 
• لانی کەم دووان لەم چوار خاڵە هەبێت؛ ئێش و ئازاری یەک لای سەر، تەپەتەپی خێرای دڵ، لە ئازاری مامناوەندەوە بۆ سەخت، یاخود ئەو ئازارەی لە چالاکیی ڕۆژانەت دەخات. 
• لانی کەم ئەمانە هەبێت؛ دڵتێکەڵهاتن و ئازاری گەدە، یاخود ئەگەر ئەو شتانە بوونیان نەبوو ئەوا دەبێت هەستیاریی بەرامبەر دەنگ و ڕووناکی بوونی هەبێت. 
س: nrt 

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

په‌یوه‌ندی كردن

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget