پەیامێک بۆ بەرپرسان وکاربەدەستانی باڵای وڵاتەکەم




نووسین: فه‌رمان خه‌رابه‌یی 

پەیامێک بۆ بەرپرسان وکاربەدەستانی باڵای وڵاتەکەم..بەڕێزان بەرپرسان وکاربەدەستان، ئەوانەی کارتان پێدەکرێت، ئەم نامەیە تەنھا بریتیە لە دڵسۆزی و بیرخستنەوە بە بۆنەی ڕاپەرینی (١٩٩١).. بەرێزان بەرپرسیاریەتی ئەرکێکی زۆر گرانە، بۆیە مرۆڤ دوو سەرنجامی دێتە پێش:// یەکەم لە ڕووی مێژووەوە: ئەگەر ئەو ئەمانەتەی سەرشانی وەک خۆی گەیاند مێژوو ناوی بە ئاڵتون تۆمار دەکات و دەبێتە نموونەی جوانی مێژوو، بەڵام ئەگەر ئەمانەتەکەی سەرشانی وەک خۆی نەگەیاند، مێژوو ناوی بە خراپ تۆمار دەکات و دەبێتە نموونەی خراپەکار.
// دووەم لە ڕووی قیامەتەوە: ئەگەر ئەو ئەمانەتەی سەرشانی وەک خۆی گەیاند خودا لەوانەی حساب دەکات کە لە ژێر سایەی ئەو دان لە ناخۆشیەکانی قیامەت، بەڵام ئەگەر پێچەوانە بوو ئەوە ڕادەگیرێن تا کاری لێپێچینەوەی بەردەستەکانیان و مافەکانیان پێ دەدرێتەوە.
مرۆڤ ئەگەر کارێک ئه‌نجام بدات لە سفرەوە دەست پێناکات، سەیری پێش خۆی دەکات ئایا ھیچ کەسی تر ھەبووە ئەو کار و پێشھاتەی ئەو تووشی بووە، بۆی پێشھاتبێت و ئەنجامدابێت و تێدا سەرکەوتوو بووبێت؟! یان شکستی ھێنابێت؟! لەوکاتەدا خاڵە بەھێزەکان وەردەگریَ کە مایەی سەرکەوتنە و لاوازەکانیش بەلا دەنێت و بە ھەمان ڕێگا دەروات.. ئەگەر سەیر بکەین له‌ ميَژوو نموونەی قه‌يران ھەبووە زۆر زۆر لە ئێمە خراپتر بوون، ئێمە %٧٠ لەوان باشترین.. دوو نموونەی زیندوو:-
///> یەکەم: سەنگافورە نموونەی ھەژارترین وڵاتی جیھان:سەنگافورە لە ھەژارترین وڵاتی جیھانەوە لە ساڵی (٢٠١٥) بە پڵەی ٣ سیٍیەم ھات لە دەوڵەمەنترین وڵاتانی جیھان.. سەنگافورە ھەرێمێک بوو لە مالیزیا، بەڵام بە ھۆی کێشەی نێوانیان لە ساڵی (١٩٦٥) مالیزیا جیابوونەوەی ڕاگەیان لە سەنگافورە، بۆیە سەنگافورە بە ناچاری دەوڵەتی سەربەخۆی ڕاگەیاند، (یوسف بن اسحق) کرا بە سەرۆکی وڵات و (لیکوان یو)ش کرا بە سەرۆک وەزیران.
ئەوەی سەیرە سەنگافورە لەوکاتەدا خاوەنی ھیچ نەبوو لەو پەڕی ھەژاری و دواکەوتووی بوون، بە جۆرێک لە کاتی جیابونەوەی مالیزیا (لیکوان یو) دەستی کرد بەگریان، بەڵام دڵسۆزی و لێزانی (لیکوان یو)ی سەرۆک وەزیران گۆڕانکاری زۆر سەیری دروست کرد بە جۆرێک لێکۆڵەرەکان بە موعجیزە ناوی دەبەن..
ئەو کار و خاڵانەی (لیکوان یو) کە سەنگافورای گەیاندە ئەو قوناغە:-١. یەکخستنی ھاونشتمانیان: چونکە لە سەنگافورە چوار نەتەوە ھەیە: سینی و ھندی و مەلالی و ئاسیاوی.. ئایینی ھەمووشیان جیایە.
::: بریاڕ وجێ بەجێ کردن/ بڕیاریدا سەنگافورە مولکی ھەمووانە یەک دەنگ و یەک پارچەین، نابێت دەمارگیری ھیچ ئایین و نەتەوە و ھۆزێک یەکپارچەی نیشتامان تێک بدات.
٢. دەرکردنی چەند یاسایەک تایبەت بە وڵات: چونکە سەنگافورە وڵاتێک بوو زۆر دواکەوتوو بوون و گوێیان بە ھیچ یاسایەک نەدەدا، خەڵک لەسەر شۆستەکان خۆیان دەشوشت زۆر پیس بوون.
::: بریاڕ وجێ بەجێ کردن/ (لیکوان یو)ی سەرۆک وەزیران چەندین یاسای تایبەت بە وڵاتی خۆیانی دەرکرد کە سوودی بۆ وڵات و ھەژاران ھەبێت و سنۆرێک دابنیرێت بۆ تاوانکاران و مافیا و قۆرخکارەکان.. پاشان جێ بەجێ کردنی لەسەر ھەموو کەسێک بێ جیاوازی.
٣. بنبڕکردنی گەندەڵی: ڕیشەکێش کردنی گەندەڵی لە ھەموو جومگەکانی وڵات.
::: بریاڕ وجێ بەجێ کردن/ (لیکوان یو) لەسەرەوە دەستی پێکرد، لە کاتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران و سوێند خواردن، وتی دەبێت ھەموو وەزیرەکان خۆیان پاک بکەنەوە وەک رەمزێک بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی ھەموو وەزیرەکان بە جلی سپیەوە سویندیان خوارد.. ھەر کاربەدەستێک خۆی ڕەش بکردایە بە گەندڵی سزای توندیان دەدا.. چەند نموونەی سزاش ھەیە لە مێژووی ولاتەکەیان لە وەزیر وکاربەدەست وپیاوی ئاینی و بازرگان.
٤. گرنگیدان بە بەرھەمھێنان و بواری ئابوری: سەنگافورە وڵاتێک بوو خاوەنی ھیچ بەرھەم و داھاتێک نەبوو، ئابووری سفر بوو لەو وڵاتە، هه‌موو شتيَكيان له‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ده‌هات.
::: بریاڕ وجێ بەجێ کردن/ (لیکوان یو) سەرۆک وەزیران لە ڕیگای کەسانی شارەزاوە نەخشە پلانێکی ئابووری تۆکمەی دانا بۆ وڵاتەکەی ئاسانکاری کرد بۆ بەرھەمھێنان و بازرگانی.. بۆیە لە ھەژارترین وڵاتی جیھانەوە بە پڵەی ٣ سیٍیەم ھات لە دەوڵەمەنترین وڵاتانی جیھان.
٥. گرنگیدان بە کەسانی لێھات و داھێنەر: سەنگافورە وەک زۆرێک لە وڵاتانی تر بە دەست چەند کەسێکی نەزان قۆرخکرابوو،
::: بریاڕ وجێ بەجێ کردن/ (لیکوان یو) سەرۆک وەزیران تیمێکی پێک ھێنا بۆ بونیاتنانی وڵات لە کەسانی شارەزا و دڵسۆز لە ھەموو بوارەکان: ئابووی و ئیداری و بازرگانی و ئایینی و کۆمەڵایەتی و زانستی.. ھەر کەسێک داھێنانی ھەبایە یان بیرۆکەیەکی جوانی ھەبایە لی وەردەگرت و پاداشتی دەکرد و ھاوکاری دەکرد.
ڤیدیۆیەکی دۆکۆمینتاری لەسەر سەنگافورە لێرە ببینەhttps://www.youtube.com/watch?v=nkeqph3i1mM
///> دووەم: دوبەی نموونەی یەکەمی بەختەوەرترین وڵاتی عەربی:-لە ئاماری ساڵی (٢٠١٤) دانیشتوانی دوبەی بە یەکەمی بەختەوەرترین وڵاتی عەربی ھەژمار كرا، بە پڵەی ٢٠ ھات لە نێو وڵاتانی جیھان.. دوبەی کە زۆر پێی سەرسامین بەچی بوو بە دوبەی!! دوبەی ئیمراتێکە لە ئیماراته‌كانی عەرەبی، کە لە ساڵی (١٩٧١) حەوت میرنشین بوون یەکیان گرت.. دوبەی پیش (١٩٦٦) بیابانێکی وشک بوو، بەڵام کاتێک لە ساڵی (١٩٦٦) نەوت دۆزرایەوە (راشد بن سعید ال مکتوم) ئەوکات حاکمی دوبەی بوو،کە دەکاتە باوکی حاکمی ئیستای دوبه‌ی، (راشد ال مکتوم) دەستی کرد بە دانانی پلانێکی سەرکەوتوو بۆ وڵاتەکەی و تێدا سەرکەوتوو بوو.. (محمد بن الراشد ال مکتوم) جێگری سەرۆک وڵات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەموو ئیماراتەکانە، حاکمی دوبەیە و وەزیر دیفاعیشە.. له‌سه‌ر ريچكه‌ی باوكی به‌رده‌وامه‌.. ھەندێ لە کارەکانی ئەو پیاوە دەری دەخات بۆ گەیشتوونە بەو پایە!!
ھۆکاری سەرکەوتن پێشكه‌وتنيان:١. گرنگیدان بە رای خەڵک و گەیشتنی دەنگی خەڵک بە بەرپرسان: کاربەدەستنای ئیداری و بەرپرسان گوێ بۆ ھاوڵاتی دەگرن و دەنگی ھاوڵاتی زۆر بە ئاسانی پێیان دەگات.
::: بریاڕ وجێ بەجێ کردن/ دەزگاکان و بەرپرسان گەیشتنی دەنگی ھاوڵاتی پێیان زۆر ئاسانە، لێرەوە نامە بنیرە بۆ (محمد مکتوم) و وەڵامت دەدرێتەوەhttp://goo.gl/ylhIaG هه‌موو دام وده‌ڤگاكانی حوكمه‌ت وايه‌.
٢. گرنگیدان بە زانست و زانستخوازان و وکەسانی لێھاتوو: بە ھەموو شێوەیەک پشتگیری و ھاوکاری و ھاندانی زانستخوازان و داھێنەران ولێھاتووان دەرێت، چونکە ده‌زانن ئومێدی گەشی وڵاتیان پێوە بەندە، ھەر بۆیە لە ساڵی (٢٠١١) تا (٢٠١٦) لە ماوەی ٥ ساڵ ئیمارات (١٩٤) مافی داھێنانی تۆمارکردووە.
::: بریاڕ وجێ بەجێ کردن/ حاکمی دوبەی (محمد مکتوم) زۆر گرنگی به‌ خويند و زانست ده‌دات، پرۆژەی ھاندانی خوێندنەوەی دامەزراندووە، بەو شێوەی خوارەوە:
ھەر قوتابیەک لە ھەر وڵاتێکی عەرەبی بێت لە ساڵی خوێندنی ئەگەر زۆرترین کتێب بخوێنێتەوە (١٠٠.٠٠٠) دولار وەک دیاری وەردەگرێت، دایک و باوکی (٥٠.٠٠٠) وەردەگرن، ئەو قوتابخانەیەی بەژدار دەکا و زۆرترین کتێب لەوێوە خوێندرابێتەوە یەک ملیون دولار وەردەگرن.. ناونیشانی پرۆژەکە:www.arabreadingchallenge.comھەروەھا ھەر قوتیابیەکی وڵاتی ئیمارات ٥٠ کتێب بخوێنێتەوە لە ماوەی ساڵێک نامەیەکی دەسنوسی بە واژووی (محمد ال مکتوم) حاکمی دوبەی پێ دەدرێت.
(محمد ال مکتوم) حاکمی دوبەی داوای لە ھاوڵاتیان کرد چەند کەسێکی شیاو و لێھاتووی بۆ دەسنیشان بکەن لە ھەموو چینێک تا ڕێزیان لێ بگرێت كه‌ شياو بن نه‌ك واسته‌ هه‌بيَت.
٣. دانانی پلانی دوربینیانە: بۆ بەرەو پێش بردنی وڵاتەکەیان دوریان دەروانی پلانی وردیان دادەنا بیرۆکەی ساڵانی داھاتوویان وەردەگرت.
::: بریاڕ وجێ بەجێ کردن/ بڕیاریان داوە بێگۆمان جێ بەجێی دەکەن.. لە ساڵی (٢٠١٤) سەرۆک (محمد ال مکتوم) پلانی خۆشگوزەرەانی ھاوڵاتیان بۆ (٢٠٢١) داناوە.. پرۆژەکە http://goo.gl/DHhFK7 http://goo.gl/hdE6Nh
حاکمی دوبەی (محمد ال مکتوم) پێگەیەکی دامەزراندووە خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی دەکات بە ناوی (مەجلسی زیرەک) لەسەران سەری جیھان بیرۆکە یان تێبینی و ڕەخنەت ھەیە لە دوبەی ئاگاداریان بکەوە.. لیرە بیبیننwww.mbrmajlis.aeحاکمی دوبەی (محمد ال مکتوم) بنکەیەکی فراوانی دامەزراندووە بۆ ئەوانەی داھێنان و بیرۆکەی جوانیان ھەیە.. ناونیشانی بنکە http://goo.gl/mkHnqEتێبینی: مەبەستم باشی و خراپی کەسایەتی ئەو دوو نموونەیە نیە، مەبەستم لێزانی و دڵسۆزیانە بۆ بوژانەوە و گەشەکردنی وڵاتەکەیان و خۆشگوزه‌رانی هاولاتيانيان،خودایە کوردستانمان لە نەھامەتی بەدور بگری و بمان کەیە خاون وڵاتی سەربەخۆی خۆمان.

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

په‌یوه‌ندی كردن

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget