بەختەوەري لە ڕاستگۆيدايە!



بەختەوەري لە ڕاستگۆيدايە!

هيچ شتێک وەک ڕاستگۆيي سوودي بۆ مرۆڤ نيە، خواي گەورە ئەفەرمويت:{فَإِذَا عَزَمَ الْأَمْرُ‌ فَلَوْ صَدَقُوا اللَّـهَ لَكَانَ خَيْرً‌ا لَّهُمْ } (محمد: 21). واتە: کە کە غەززا بڕيار درا، ئەگەر لەگەڵ خوا ڕاست بکەن خۆيان بۆ شەڕ ئامادە بکەن، ئەوە دەبێتە مايەي خێر و قازانج بۆيان و زۆر باشترە بۆيان.
بەڵێ؛ کامەراني مرۆڤ لەو دوانەدايە:

- ڕاستگۆيي لە عەزيمەت.

- ڕاستگۆيي لە کارەکاني.

ڕاستگۆيي عەزيمەت: کۆکردنەوەي عەزم و جەزم و نەماني دوودڵيە لەو شتەي دەيەوێت بيکات، چونکە عەزيمەت بە هيچ شێوەيەک نابێت دوو دڵێ لەقي بکات، ئەگەر هاتوو عەزيمەتي ڕاستگۆيانە بوو، ئەو کات ڕاستگۆيي لە کارەکاني دەمێنێت... ڕاستگۆيي لە کاريش: تێکۆشانە بە دڵ و لاشە.

کەواتە؛ ڕاستگۆيي لە عەزيمەت دەيپارێزێت لە بێهێزي ئيرادە و هيممەت، ڕاستگۆيش لە کاردا دەيپارێزێت لە تەممەڵي و سست و خاوي، هەر کەسێک لە کارەکانيدا ڕاستگۆبێت لەگەڵ خوا، ئەوە خواي گەورەش سەرفرازي دەکات، ئەو ڕاستگۆييەش لە دڵسۆزي (ئيخڵاص) و پشت بەستن بەخوا هەڵدەقوڵێت، بۆيە ڕاستگۆترين کەس ئەوەيە کە دڵسۆزي (ئيخلاص) و پشت بەستنێکي پتەو و دروستي هەبێت. 

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

په‌یوه‌ندی كردن

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget