ناوی نووسـەر كتێب: فەرمان خەرابەيي
پێناسهی جۆری كتێب: ژمارهي لاپهره: 39 / قەبارەي كتێب: 14×21 / جۆري بەرگ: كاغەز
چاپخانە و سـاڵی چاپ: چاپخانهي (هيَڤي) سالَ 2013 چاپي يهكهم
نۆبەی چــــــاپی كتێب: چاپي يەكەم: ساڵي (2013)
پيَشهكي
ئەم كتێبە پەيامێكە بۆ خوشكان، تا ئەوەي خۆيان بڕازێننەوە بەو سيفاتانەي پێغەمبەر ناوي بردوون بە چاكترين ئافرەت، خوشكي بەڕێز ئەگەر ئەو سيفاتانەت تێدايە هەوڵبدە بەردەوام بيت لەسەري، بەڵام ئەگەر ئەو سيفاتانەت تێدانيە هەوڵبدە لە خۆت بهێنيەجێ..
هەروەها ئەم كتێبە پەيامێكە بۆ بيرخسنەوەي پياوان، دەبێت پياو بزانێت ئەگەر خێزانەكەي ئەو سيفاتانەي لێهاتە جێ، ئەوە چاكترين ئافرەتي هەيە با ڕێزي بگرێت و هەوڵبدات يارمەتي بدات لەسەر ئەو كارانەي، وە ئەگەر ئەو سيفاتانەشي نيە هەوڵبدات بە ئامۆژگاري ڕيگاي ئەو سيفاتانەي پيشان بدات..
هەروەها گەنجەكانيش ئەگەر خۆشبەختي دونيا و دوارۆژيان دەوێت با بڕوانن تا ئافرەتێكي ئاوايان دەست دەكەوێت، كەوابوو ئەگەر ئافرەت وابوو لە دونيا و دواڕۆژ سەربەرز و ڕووسپي دەبێت، پياويش خێزاني ئاواي هەبوو بەڕاستي خۆشبەختي دونيا و دوارۆژە.. بە ئومێدي ئەوەي سوودێك بە ئێوە بگەيەنم..
إرسال تعليق