قەبارەی مرۆڤ ، ئارگومێنت نەوەك فەنتاسی

هەندێك جار لە کاتی مناقەشە و دیبەیتەکان زۆرێك لە مولحیدان ڕووبەڕووی پرسیارێکی ستراتیژیمان دەکەنەوە بەم شێوەیە : 
[ ئێمەی مرۆڤ بلیۆنان جار بچوکترین لە هەسارەی زەوی ، وە زەویش زیاتر لە ملیۆنێك جار بچوکترە لە خۆر ، خۆریش بە سەدان بلیۆن جار بچووکترە لە گەلەئەستێرەی میڵکی وەی Milky way ، وە میڵکی وەی سەدان و هەزاران بلیۆن جار بچووکترە لە گەردوون !! کەواتە ئێمەی مرۆڤ بەراورد بە گەردوون هەر هیچ نین!! چۆن دەکرێت خودایەك ئەوەندە باڵادەست و بەتوانا بێت کە ئەم گەردوونەی بەم زەبەلاحی و فراوانییەوە بەدیهێنابێت بە زیندوو و نازیندووەوە ، وە لەهەمان کاتدا لێپێچینەوە لە ئافرەتێك بکات کەوا زینای کردووە یان کەسێك قەتلی کردووە یان هەر ستەمێکی کردبێ ؟؟؟! 
واتە ئێمە بە بەراورد بە گەردوون شتێك نین هەتا ئەو خودایە مەزنەی ئێوە باسی لێوە دەکەن حساب بۆ ئێمە بکات ] 

وەڵامـی زانـــــستی : 
ڕاستە ئێمە بەراورد بە گەردوون هیچ نین! یاخود یەکجار زۆر بچووکین . 
بەڵام نابێ ئەوەش لە بیر بکەین کاتێك ئێمە بەراوردی قەبارەی جەستەی مرۆڤ بکەین بە گەردوون واتە بە دیمێنشن و پێوانەی گەورەتر لە جەستەی خۆمان ئەوکات لە بەرامبەریش دەبێ پێـوانەی جەستەی خۆمان بکەین بە دیمێنشن و پێوانە بچووکترەکان لە جەستەی خۆمان . واتە با بچینە جیهانی مایکرۆ و نانۆ : 

جەستەی مرۆڤ لە کۆمەڵێك سیستمی بایۆلۆجی پێکهاتووە کــە بە [ کۆئەندام ] ناودەبرێت، وە هەر کۆئەندامێك لە کۆمەڵێك ئەندام پێکهاتووە ، هەر ئەندامێكیش لە کۆمەڵێك شانە پێکهاتووە، هەر شانەیەکیش لە کۆمەڵێك خانە پێکهاتووە، وە هەر خانەیەکیش لە کۆمەڵێك ئەندامۆچکە پێکهاتووە ، وە ئەندامۆچکەش لە کۆمەڵێك ماددەی کیمیایی پێکهاتووە ، ماددەش لە ناوك و ئەلەکترۆن پێکهاتووە ، پڕۆتۆنیش لەناو ناوکە، کوارگەکان لە ناو پڕۆتۆنن، لەناو کوارگەکانیش تەنۆلکەی هێگز بۆزۆن هەیە ، وە هێگز بۆزۆنیش لە هێڵی وزەی کانتینی پێکهاتووە . زاناکان لەم dimension level ــە وەستاون و تائێستا لەمە بچووتریان نەپێکاوە. 

- ئێستاش یەکەکان بەراورد دەکەین : 
یەك خانەی مرۆڤ = ~ 10 µm 
یەك ئەندامۆچکەی ناوەندی خانە = ~ 1 nm 
واتە یەك ئەندامۆچکەی خانەی مرۆڤ نزیکەی 1,500,000,000 بلیۆنێك و پێنج سەد ملیۆن جار لە جەستەی مرۆڤ بچوکترە !! 
هەروەها یەك هێگز = 10 ^ -18 am 
کەواتە جەستەی مرۆڤ نزیکەی 1 xona جار جار گەورە ترە لە 1 هێگز . 
1 xona = 1, 000, 000, 000, 000, 000, 000, 000, 000, 000 
واتە جەستەی مرۆڤ بیلـیۆن بیلـیۆن بیلـیۆن جار گەورە ترە لە یەك هێگز !! 
سبحان الله !!! خودای گەورە ئادەمیزانی بەدیهێناوە لە ئاستێکی قەبارەی ناوەندی ، کەواتە ئەو وتەیەی بێ دینان هیچ بەها و ئەرزشێکی نەما کاتێك دەڵێن ئێمە زۆر بچووکین ! واتە فەنتاسیاکەیان گۆڕا بۆ ئەرگومێنت و حوجەتێك بەسەریان . 
ئەگەر ئێمە بــە بەراورد بە گەردوون زۆر بچووك بین ، ئەوا بــە بەراورد بە هێگز کە پێکهاتەی سەرەکی هەموو گەردوونە ئێمەی ئادەمیزاد یەکجار زۆر گەورە و زەبەلاحین . 
لەوە دڵنیابن هەموو گومان و ڕەخنەکانتان بە شەنەی زانست شی دەکەینەوە بە پشتیوانی خودای باڵادەست . 

* کلیلی هێماکان // 
~ : بە نزیکەی 
µm : مایکرۆمەتر = 10 ^ -6 
nm : نانۆ مەتر = 10 ^ -9 
xona m : زۆنا مەتر = 10 ^ 27 

ن: کارزان زانست خواز 

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

په‌یوه‌ندی كردن

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget