هەمیشە هەستدەکەیت خەودێت و ماندوویت

بێگومان پێویستە سیستمی ژیانت رێکخراوبێت، رۆژانە بەگوێرەی پێویست کات و ماوەی خەوت رێکبخەیت، رەنگە هەندێک کات مرۆڤ هەست بە گۆڕانکاری بکات لە تەندروستی جەستەیدا، بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەخەوێت، بەڵام هێشتا ماندووبێت و خەوی بێت، واتە بەباشی ناحەوێتەوە، ئەمە حاڵەتێکی ئاسایی نییە و پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت، بەتایبەت ئەگەر زۆر دووبارە بوویەوە.

ماڵپەڕی yasmina لەم سۆنگەیەوە، باس لەو هۆکارانە دەکات، کە دەبێتەهۆی ئەوەی هەرچەندە بخەویت و بحەوێیتەوە هەست بە ماندووبوون و خەوهاتن بکەیت:

1-کەمی ئاسن لە خوێندا، چونکە بەباشی ئۆکسجین ناگەتە بەشەکانی لەش، هەربۆیە نەخۆش بەردەوام هەست بە ماندووبوون دەکات، گرنگە بە راوێژی پزیشک دەرمان بخۆیت و سیستمی خۆراکی باشیش هەڵبژێریت.

2-کەمی شلەمەنی لە لەشدا، چونکە هۆکارە بۆ زیادبوونی خێرا لێدانی دڵ، ئەمەش وادەکات بەردەوام ماندووبیت.

3-کەمی ڤیتامین بی12، توێژینەوە زانستییەکان جەخت لەوەدەکەنەوە کە کەمی ئاسن لە لەشدا راستەوخۆ پەیوەندی بە رێژەی کەمی ڤیتامین بی12ەوە هەیە، کە بەرپرسە لە پێدانی وزە و توانا بە جەستە و ماسولکەکان، هەربۆیە بەردەوام خەودێت و ماندوویت.

4-زۆربوونی رێژەی شەکری خوێن، هۆڕمۆنی ئەنسۆلین شەکر دەگۆڕێت بۆ وزە، بەڵام کاتێک رێژەی شەکر بەرزدەبێتەوە ئەم چالاکیە خاودەبێتەوە، هەربۆیە کەسی تووشبوو هەست بە ماندووبوون و خەوهاتنی زۆردەکات.

س: خه‌ندان

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

په‌یوه‌ندی كردن

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget