ئاوێته‌ي دڵ

نـاوی كتێب: ئاوێته‌ي دڵ
ناوی نووسـەر كتێب: فەرمان خەرابەيي
پێناسه‌ی جۆری كتێب: ژماره‌ي لاپه‌ره‌: 404 شامۆ / قەبارەي كتێب: 17×24 / جۆري بەرگ: تجليد
چاپخانە و سـاڵی چاپ: چاپخانە (دار المعرفە - بيروت) ساڵ 2008
نۆبەی چــــــاپی كتێب: چاپي يەكەم: (2008) چاپي دووه‌م: (2010) چاپي سێيەم: (2014) چاپي چواره‌م: (2019)

















پێشــەكي



إنّ الحمد لله نحمده و نستعينه ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيّئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضلّ له، ومن يضلل فلا هادي له، أشهد أنّ لا إله إلا ألله وحده لا شريك له، وأشهد أنّ محمداً عبده و رسوله، أما بعد:







مرۆڤ پێك هاتووە لە لاشە و ڕۆح، گيانداراني تريش تەنها پێك هاتوونە لە لاشە و لايەني ڕۆحيان نيە، ئەوە تەنها مرۆڤە لايەني ڕۆحي هەيە، مرۆڤ چۆن پێويستي بە تێركردن و ئاسوودەكردني لاشەي هەيە، بە هەمان شێوەش پێويستي بە تێركردن و ئاسوودەكردني ڕۆحي هەيە، ئەگەر تەنها بايەخ بە تێركردني لاشەي بدات و پێويستي ڕۆحي وازلێ بێنێت، ئەوە ناتوانێت وەك مرۆڤێكي ئاسايي بژيت، چونكە خۆي لە قاڵبي مرۆڤايەتي دەرهێناوە و چۆتە ڕيزي گيانداراني تر كە پێويستيان بە لايەني ڕۆحي نيە، ئەوكات ناتوانێ‌ وەك ئاژەڵيش بژيت لەبەر ئەوەي ئاژەڵ پێويستي بە لايەني ڕۆحي نيە، بۆيە ئەو مرۆڤە بەردەوام لە نيگەراني و دڵ تەنگي و دڵــە ڕاوكێ‌ دادەبێت نازانێت چي بكات ئينجا بۆ ئەوەي خۆي لەو نەهامەتيە ڕزگار بكات خۆي دەكوژێت، ئەوە حاڵي ئەو كەسانەيە كە لايەني ڕۆحيان فەرامۆش كردووە، جا ئاسوودەكردني ڕۆح بە پاككردن و چاكردني دڵ دەبێت، چونكە ئەگەر دڵ پاك و باش بوو، ئەوە هەموو ئەندامەكاني لاشەي مرۆڤ چاك دەبن، بەڵام ئەگەر دڵ خراپ بوو، ئەوە هەموو ئەندامەكاني خراپ دەبێت، وەك پێغەمبەر (ص) دەفـەرمووێ‌:


"وَإِنَّ فِى الْجَسَدِ مُضْغَةً، إِذَا صَلَحَتْ صَلَحَ الْجَسَدُ كُلُّهُ، وَإِذَا فَسَدَتْ فَسَدَ الْجَسَدُ كُلُّهُ، أَلآ وَهِىَ الْقَلْبُ"
واتـە: لە ناو لاشەي مرۆڤ پارچە گۆشتێك هەيە، ئەگەر ئەو پارچە گۆشتە باش و چاك بوو، ئەوە هەموو ئەندامەكاني لاشەي مرۆڤ باش دەبێت، بەڵام ئەگەر ئەو پارچە گۆشتە خراپ بوو، ئەوە هەموو ئەندامەكاني خراپ دەبێت، ئەو پارچە گۆشتەش دڵـــە.


بەڵـێ‌: دڵ نەخۆش دەكەوێت هەر وەك چۆن لاشە نەخۆش دەكەوێت، شيفا و دەرمانەكەشي تەوبە و پەشيمانيە، دڵ ژەنگ و ڵێڵ دەبێت هەر وەك چۆن ئاوێنە ڵێڵ دەبێت، پاك بوونەوەكەشي بە زيكري خوايە، دڵ ڕووت دەبێت هەر وەك چۆن لاشە ڕووت دەبێت، پۆشاكەكەشي تەقوايە، دڵ تێني و برسي دەبێت هەر وەك چۆن لاشەي مرۆڤ برسي و تێني دەبێت، خواردن و خواردنەوەكەشي ناسين و خۆشويستن و تەوەكول و گەڕانەوەيە بۆ لاي خواي گەورە.





جا بۆ پاككردنەوەي دڵي خۆم ودڵي ئێوەش ئەو كتێبە نايابەم هەڵبژاردووە كە ئەگەر خوێنەر بە دڵێكي ئامادەوە بيخوێنێتەوە، ئەوە بابەتەكاني لەم كتێبە باسكراوە لەگەڵ دڵي ئاوێــتە دەبێت و هەست دەكات دڵي ئاو داوە بە شتێك كە پێويستيەتي، ئەم كتێبە كە عەرەبيەكەي ناوي ((الفوائــد))ە بەشاهێدي زانايان يەكێكە لەو كتێبە نايابانەي لەم بارەيەوە نووسرابێت، دەبينين زۆربەي ئەو نووسەرانەي دەربارەي ئاسوودەيي دڵ شتيان نووسيوە سووديان لەم كتێبە بينيوە، بەڵام من ناوي كتێبەكەم ناوە (ئاوێــتەي دڵ) چونكە مرۆڤ لە كاتي خوێندنەوەيدا دڵي ئاوێـتـەي بابەتەكاني دەبێت، بەڕاستي من لە وەرگێراني ئەم كتێبە زۆر شتي ناياب فيربووم و سوودم لێ‌ بيني، ئومێد دەكەم ئێوەش لێي سوودمەند بن،

واخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.


إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

په‌یوه‌ندی كردن

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget