ناوی نووســــــەر كتێب: فەرمان خەرابەيي
پێناسه‌ی جۆری كتێب: ژماره‌ي لاپه‌ره: 88 / قەبارەي كتێب: 14×21 / جۆري بەرگ: كاغەز
چاپخانە و سـاڵی چاپ: چاپخانە (ڕۆژهەڵات - هەولێر) ساڵ 2010
نۆبەی چـاپی كتێب: چاپي يەكەم: (2010) چاپي دووه‌م: (2010)
پێشه‌كى چاپى دووه‌م
شاهێدييه‌ك بۆ مێژوو
له‌و پێشه‌كييه‌دا پێم خۆشه هێندێ ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر چاپ كردنى ئه‌م كتێبه و ئه‌و هه‌رايه‌ى له‌سه‌رى دروست بوو بده‌م، كه بريتيه له‌مانه:
• ئامانجم له نووسينى ئه‌و كتێبه چى بوو؟!
• دواى چاپ كردن چى ڕويدا؟!
• وه‌ڵامى چه‌ند ته‌م و مژێك:
• وه‌ڵامى هێندێ له‌و ره‌خنانه‌ى كه له كتێبه‌كه گيرا:
ئامانجم له نووسينى ئه‌و كتێبه چى بوو؟!
يه‌كه‌م: ئامانجم له خستنه ڕووى ئه‌م كتێبه، پاراستنى ڕه‌وشتى جوانى پێشينانى كوردييه، ده‌بێ ئه‌وه بزانين خوڕه‌وشتى جوان سه‌ربه‌رزى هه‌موو گه‌ڵێكه، هه‌ر گه‌ڵێك خوڕه‌وشتى جوانى له ده‌ست دا، ئه‌و گه‌له مردووه و تياچووه، هه‌ر وه‌ك شاعير ده‌ڵێ:
"إنما الامم الاخلاق ما بقيت فان ژهبت اخلاقهم ژهبوا"
واته: ته‌مه‌نى هه‌موو گه‌ڵێك به ڕه‌وشتى جوان په‌يوه‌سته، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشتى جوانيان تيا نه‌ما ئه‌وه تيا چوونه( ).
بۆيه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران هاتوون بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌وشتى جوان له ناو خه‌ڵكى بڵاوبكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێ: «إِنَّمَا بُعِپْتُ لأُتَمِّمَ مكارم الأَخْڵاق»( )، واته: من بۆ ئه‌وه نێردراوم تا ڕه‌وشتى جوان له نێوانتاندا بڵاوبكه‌مه‌وه وفێرتان بكه‌م.
ئه‌گه‌ر بڕوانين ده‌بينين دوژمنانى ئيسلام كه بيانه‌وێ هه‌ر گه‌لێكى موسڵمان له ناو به‌رن سه‌ره‌تا ڕوو له ئافره‌تان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك چه‌كێ به‌كارى بهێنن و گاڵته‌يان پێ بكه‌ن، يه‌كێك له سه‌رانى ماسۆنى ده‌ڵێت: " كأس وغانيه تفعلان في تحگيم الأمه المحمديه أكپر مما يفعله ألف مدفع، فأغرقوهم في حب الماده والشهوات" واته: به پێكى مه‌يى و ئافره‌تى له خشته‌به‌رى گۆرانى بێژ، زۆر به ئاسانى ده‌توانين موسڵمانان له ناو به‌رين، كه هه‌زار مه‌دفه‌ع ئاوا كاريان تێ ناكات، كه‌وابوو وابكه‌ن بيان خزێننه ناو ئاره‌زوو و خۆشييه‌كانى دونيا.
دووه‌م: ئامانجم له خستنه ڕووى ئه‌م كتێبه، ئه‌وانه‌ى به پاكى له‌و بواره خزمه‌ت ده‌كه‌ن، ڕێگا له‌و جۆره كه‌سانه بگرن كه هاوپيشه‌ى ئه‌وانن و كه زيان به پيشه‌ى ئه‌وانيش ده‌ده‌ن، كه‌وابوو ده‌بێ ئه‌وان يه‌كه‌م كه‌س بن نه‌هێڵن به ناوى مافى ئافره‌ته‌وه سته‌م له ئافره‌ت بكرێ.
سێ يه‌م: ئامانجم له خستنه ڕووى ئه‌م كتێبه، بۆ ئه‌وانه بوو كه كارى خه‌ڵكيان له‌به‌ر ده‌سته واته: كار به‌ده‌ستن، بۆ ئه‌وانه‌ى پاره‌يه‌كى زۆر خه‌رج ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌ت به ئافره‌ت بكرێ، به‌ڵام ئه‌وان نازانن پاره‌كانيان بۆ زيانى ئافره‌تان خه‌رج ده‌كرێ.
چواره‌م: ئامانجم له خستنه ڕووى ئه‌م كتێبه، بۆ ئافره‌تان بوو، كه بزانن به قسه‌ى زل فريو نه‌خۆن و بزانن كێ خزمه‌ت به كێشه‌كانيان ده‌كات و كێشه پاره‌يان پێ په‌يدا ده‌كات.
دواى چاپ كردن چى ڕويدا؟!
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و كتێبه كه‌وته كتێبخانه‌كان، ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتى هه‌واڵێكى له‌سه‌ر دابه‌زان، له ژماره (692)ى چوارشه‌ممه‌ى (29/12/2010)ى نووسيبووى: (مه‌لايه‌ك هێرش ده‌كاته سه‌ر داكۆكيكاراني مافي ژنان) له دواى ئه‌وه‌وه ڕاگه‌ياندنه‌كان زۆر شتيان له‌سه‌ر ئه‌م كنێبه نووسى، له‌و باره‌يه‌وه بوونه چه‌ن به‌شێك:
به‌شێكيان به كارى ڕۆژنامه‌وانى خۆيان هه‌ڵده‌ستان ته‌نها تاوتوێى بابه‌تيانه‌ى كتێبه‌كه‌يان ده‌كردوو هه‌واڵێكيان له‌سه‌ر داده‌به‌زان.
به‌شێكيشيان ڕاستيه‌كانيان قبول بوو و هاوپشتيان ده‌كرد.
به‌شێكيشيان ڕاستيه‌كانيان قبول نه‌بوو.. نه‌ك ته‌نها قبوڵيان نه‌بوو به‌ڵكو هه‌وڵيان بريتي بوو له هێرش و تۆمه‌ت و قسه‌ي ناشياو..
يه‌كه‌م به‌ياننامه له دژى كتێبه‌كه ده‌ركرا له (30/12/2010) بوو كه ئيمزاى (7) ئافره‌تى كه‌سى له‌سه‌ر بوو، دواتر به‌ياننامه‌يه‌كى تريان بڵاوكردووه كه ئيمزاى (86) كه‌سى له‌سه‌ر بوو، دواتر به‌ياننامه‌يه‌كى تريان بڵاوكردووه كه ئيمزاى (100) كه‌سى له‌سه‌ر بوو، دواتر يه‌كێك له‌و ئافره‌تانه‌ى دانيشتووى ئه‌وروپايه (1000) ئيمزاى له دژى كتێبه‌كه كۆكردبۆوه.
دواتر له (5/1/2011) كۆمه‌له كه‌سێكى كه‌م ڕێپيوانيان له دژم ئه‌نجام دا بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان، هه‌ر وه‌ك له هه‌واڵێكى ڕووداونێت هاتبوو: ئه‌مڕۆ (5/1/2011) له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماني كوردستان، رێكخراوه‌كاني ئافره‌تان خۆپيشاندانێكيان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌ماني كوردستان ئه‌نجامداو تێيدا داوايان له سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تي ئه‌وقافي هه‌رێمي كوردستان كرد، كه نووسه‌ري ناميلكه‌ي (ڕاستييه‌كي ونبوو) بده‌نه دادگا.
له دواى ئه‌و سكاڵايه‌كى ياساييم له‌سه‌ر تۆماركرا.. به هۆى سكالاكه‌وه بانگى دادگا كرام.. ئا له‌وكاتيدا ناڕه‌زاييه‌كى زۆرى خه‌ڵكى كوردستان و به‌رز بويه‌وه له خه‌ڵكى ئاسايي و نوسه‌ران و مامۆستايانى ئايينى، به تايبه‌ت مامۆستايانى ئايينى كه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتگيرى خۆيان ده‌ربڕى بۆم، له هه‌مان كاتيشدا يه‌كێتي زانايان و سه‌رۆكى ليژنه‌ي ئه‌وقاف له په‌رله‌ماني كوردستان (د. بشير حداد ) پشتيواني خۆيان ده‌ربرى و زۆر به چاكى پشتيوانيان كردم.. سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ڕاستييه ئه‌وه‌بوو دادگاش به قازانجى من بڕيارى دا به‌وه‌ى دۆسيه‌كه‌ى داخست چونكه ئه‌و قسانه‌ى كرابوون له‌سه‌رم هه‌مووى بوختان بوون، دادگا به سه‌ركه‌وتنى من كۆتاى هات.
(پارێزه‌ر ئيسماعيل ئيبراهيم) كه پارێزه‌رى من بوو له لێدوانێكي تايبه‌ت به سايتي (زانايان) رايگه‌ياند: دادگا بڕياري داخستني كۆتايي دۆسييه‌ي مه‌لا فه‌رمان خه‌رابه‌يي دا، چونكه ته‌شهيري به هيچ كه‌س نه‌كردبوو، تۆمه‌تيشي بۆ كه‌س دروست نه‌كردبوو.
وه‌ڵامى چه‌ند ته‌م و مژێك:
يه‌كه‌م: ده‌گوترا هه‌موو چالاكوانانى مافى ئافره‌ت ئاوانين!
وه‌لام: ئه‌گه‌ر بڵێم هه‌موويان يه‌كسانن ئه‌وه دادپه‌روه‌رى نيه، منيش ده‌زانم و ده‌بينم كه كه‌سانێك هه‌نه كه به خه‌مى كێشه‌ى ئافره‌تانه‌وه‌ن، كه‌س به‌وانى نه‌وتووه ئيوه كاريكى خراپتان كردووه، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وانه‌ى پێشێلكارى به مافى ئافره‌ت ده‌كه‌ن و گيرفانى خۆيانى پێ گه‌رم ده‌كه‌ن زۆر زۆر زياترن له چاكه‌كانيان، تا كه‌سێك له‌وانه‌ى به خه‌مى ئافره‌تانه‌وه‌ن كارێكى باش ده‌كه‌ن، په‌نجا كه‌سى تريان تێكى ده‌ده‌ن و خراپى ده‌كه‌ن.
دووه‌م: ئازادى بۆ ئافره‌ت!
وه‌ڵام: ئه‌وانه‌ى خۆيان به سوارچاكى ئه‌و گۆڕه‌پانه ده‌زانن، به‌رده‌وان داواى ئه‌وه ده‌كه‌ن ياسا سه‌روه‌ر بێ ومافى مرۆڤ به‌رپابێ وئازادى ئافره‌ت و ڕاده‌ربڕين هه‌بێ، به‌ڵام من له نووسينى ئه‌و كتێبه‌دا بۆم ده‌ركه‌ت ئه‌وانه‌ى داواى ئازادى ده‌كه‌ن ته‌نها بۆ خۆيانه بۆ كه‌سى تر نيه، ئه‌گه‌ر وانه‌بێ بۆ قبوڵ ناكه‌ن كه‌سێك پێان بلێ تۆ ئه‌و هه‌ڵه‌يه‌ت هه‌يه چاكى بكه‌وه، يان ئه‌و ئازاديه‌ى ئه‌وان بانگه‌شه‌ى ده‌كه‌ن بۆ ئافره‌تان دياره ته‌نها ئه‌وه‌يه كه ئافره‌ت خۆى ڕووت بكاته‌وه و چ شتێكى ناياسايى و ناشه‌رعى هه‌يه بيكات له‌گه‌ڵ ئه‌وش پشتيوانى بكرێت؟! بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌وانه جۆره ئازادييه‌كيان ده‌وێ كه كۆمه‌ڵگا له ناو به‌رێت نه‌ك به‌ره‌و پێشى ببات.
وه‌ڵامى هێندێ له‌و ره‌خنانه‌ى كه له كتێبه‌كه گيرا:
له‌لايه‌ن هێندێ كه‌سه‌وه قسه‌ى ناشياوو جنێوم پێ‌درابوو، وه‌ڵامى ئه‌وانه ناده‌مه‌وه، خۆم پێوه‌ى خه‌ريك ناكه‌م.
له‌لايه‌ن وه‌زيرى ڕۆشنبيرى و به‌ڕێوبه‌ري به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتى كتێبخانه گشتييه‌كان( ) قسه‌ى وا له‌سه‌ر كتێبه‌كه ده‌كرا، وا ده‌ركه‌وت ئه‌وان شاره‌زاى پيشه‌كه‌ى خۆيان نين و هيچ له‌و كاره نازانن كه پێياندراوه.. له‌و قسانه‌ى ده‌يانووت:
* كتێبه‌كه ياساي چاپه‌مه‌ني پێشێل كردووه! ئه‌وه دوره له ڕاستييه‌وه هيچ نا ياساييه‌كى تيا نيه.. (قانون المگبوعات لإقليم كردستان العراق) كه باس له چاپه‌مه‌نى ده‌كات، به پێى ئه‌و ياسايه من هيچ ناياساييه‌م تيا ئه‌نجام نه‌داوه.
* مۆڵه‌تى (1500) دانه‌ى وه‌رگرتووه كه‌چى (15000)ى لێ چاپ كردووه! ڕاست نيه ته‌نها (1500)م لێ چاپ كردووه، به‌ڵام ئه‌و سفره هه‌ڵه‌ى كۆمپيوته‌رييه، هيچ كتێبيێكيش له جيهان بێ هه‌ڵه‌ى كۆمپيوته‌ري نابێ.. كوا نا ياسايي؟
* ژماره‌ي لاپه‌ڕه‌كان (81) لاپه‌ڕه بووه، به‌ڵام دواتر كردويه‌تي به نزيكه‌ي (86) لاپه‌ڕه، زۆر مايه‌ى پێكه‌نينه!! ئه‌و نوسخه‌ى بۆ ئه‌وانم بردووه كه ئيستا لاى ئه‌وان و لاى منيش ئاماده‌يه (81) لاپه‌ڕه‌يه، ئه‌و چه‌ند په‌ڕه‌يه‌ش ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه‌يه، به‌ڵام زۆر به داخه‌وه.. زۆر به داخه‌وه.. زۆر به داخه‌وه.. تا ئيستا ئه‌و دوو به‌ڕێزه نازانن كتێب كۆتا شت كه بۆى ئه‌نجام بدرێ تا ئاماده‌ى چاپ بێت، ناونيشان و پێرسته‌كه‌يه‌تى ئينجا چاپ ده‌كرێ، جا ناونيشان و پێرسته‌كه نه‌ك (5) لاپه‌ڕه به‌ڵكو (100) لاپه‌ڕه‌ش بێ ئاساييه، چ ياسايه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه ناوه‌رۆكى كتێبه‌كه ده‌بێ له‌گه‌ڵى بێ؟ ئێ خۆ جۆرى فۆنته‌كه‌شى گه‌وره بكرێ ئه‌وكات په‌ڕه‌كانى زياد ده‌كات! كوا نا ياسايي( )؟
* پێنج نوسخه له كتێبه‌كه ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ كتێبخانه به‌ڵام ئه‌و هيچ كتێبێكى نه‌گه‌راندۆته‌وه! ڕاست نيه پێنج دانه‌م بۆ ناردوون ژماره‌ى تۆماريشى (2446)ى ساڵى(2010)ـــه.
* له به‌رگه‌كه‌ى گۆڕان كارى كردووه! من ده‌پرسم له كوێى ياسايى چاپه‌مه‌نى باسى به‌رگى كتێب ده‌كات؟! كه ياساى چاپه‌مه‌نى شتى واى هه‌ر تيا نيه! پاشان ئه‌و به‌رگه‌ى ناردبووم هه‌مان به‌رگى كتێبه‌كه‌بوو، به‌ڵام كه‌بينيم به‌و شێوه دروست كراوه ڕ‌ازى نه‌بووم وێنه‌يه‌كى تيا زياد كرا،كوا نا ياسايي؟
* ه‌و نوسه‌ره كۆمه‌ڵێك مخاله‌فه‌ي كردوه! كه يه‌كێكيان ئه‌وه‌بووه... ناوي ئه‌و خانمانه له‌سه‌ر ده‌قه ئه‌سڵييه‌كه‌ى -كتێبه‌كه‌ى بۆمانى ناردووه- نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و خۆي شتي زياده‌ي كردوه، كه قانوني عقوباتي به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت تاوانبار ده‌كرێت و ده‌چێته خانه‌ي ته‌شهيره‌وه( )! لێره‌دا نازانم چى بڵێم مه‌گه‌ر داخێك هه‌ڵكێشم و بڵێم زۆر به‌داخه‌وه.. زۆر به‌داخه‌وه.. كه‌سێكى ئاسايي قسه‌يه‌كى ناڕاست بڵى ڕه‌نگه ئاسايي بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌زيرێك كه خۆى به هێماى په‌روه‌رده و ڕۆشنبيرى دابنێ به‌و شێوه‌يه ناڕاست بلێ، ده‌بێ منداڵه‌كانمان چى له‌و وه‌زاره‌ت و په‌روه‌رده‌يه فێرببن؟! ئه‌وه‌ش دياره!! به داخه‌وه قسه‌كه‌ى ڕاست نيه.
وه‌ڵامى حه‌مه سه‌عيد حه‌سه‌ن! ئه‌و كابريه سێ تێبينى به دوو لاپه‌ڕه ڕۆژنامه پڕ كردبۆوه كه له زۆربه‌ى قسه‌كانى له گيرفانى ده‌رهێنابوو، به‌بێ پاڵپشتى زانست ئه‌وانيش بريتي بوون له:
* هه‌له‌ي ريزماني تيايه! باشه قبوڵمه و كێشه نيه.
* فێمينيزم سێ جۆر نييه، 15 جۆر زياتره! فێمينيزم له ڕووى كاركردنيان سێ جۆره، به‌ڵام له ڕووى بيروڕا (15) زياتره.. بۆ نموونه: گروپێك كه ئامانجى كاردنيان دياره يه‌ك شته، به‌ڵام له ناو ئه‌و گروپه ڕه‌نگه بير‌ى چه‌پ هه‌بێ يان ڕاست.. كه‌واته لێره ئێمه ئامانجى ئه‌و گروپه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت يه‌ك شته، به‌ڵام بيرو بۆچوونه‌كانيان جيايه.. ئه‌ويش ئاوايه.
* فۆكۆ كه له 15 ي ئۆكتۆبه‌ري 1926 دا هاتووه‌ته دنياوه و له 25 ي حوزه‌يراني 1984 دا كۆچي دوايي كردووه، ئيدي چۆن ڕۆڵي باڵاي له سه‌رهه‌ڵداني بزووتنه‌وه‌يه‌كدا هه‌بووه كه شه‌ش ساڵ دواي مه‌رگي سه‌ري هه‌ڵدابێت؟ زۆر ئاساييه كه بيرمه‌ندێك دواى 20 ساڵ له وه‌فاتى كردنى بۆچوونه‌كانى كاريگه‌رى دروست بكات له‌سه‌ر كه‌سانێك و پاشان گروپێك له‌سه‌ر بنه‌ماى بيركردنه‌وه‌كانى دابمه‌زرێنن، بۆ نموونه: جه‌نابت هه‌ڵگرى بير‌ى ماركسى له كاتێدا ماركس نزيكه 200 ساڵه مردووه.. كه‌چى دواى ئه‌و جه‌نابيشت و چه‌ندين گروپيش له‌سه‌ر بير‌ى ماركس دامه‌زراون كه ئه‌و له ژيانيش نه‌ماوه.
إرسال تعليق