دڵت بەچي پڕ دەکەيت؟



دڵت بەچي پڕ دەکەيت؟ 

ئەگەر بتەوێت هەر شتێک لە شوێنێک دابنێيت، دەبێت دژەکەي لابەري، ئەمە چۆن لە خوودي ماددەدا هەيە بەهەمان شێوەش لە بير و باوەڕدا بەدي دەکرێت.

هەر کاتێک دڵ پڕبوو لە خۆشەويستي و بير و باوەڕي پووچ، ئەوە هيچ شوێنێک نامێنێت بۆ بير و باوەڕي ڕاستەقينە و خۆشەويستي خوا، هەر وەک چۆن زماني مرۆڤێک بەردەوام قسەي بێ کەڵک و بێ سوود بکات، ئەوە پێي ناکرێت قسەي بەسوود بکات تاکو واز نەهێنێت لە قسەيبێ سوود. 

هەروەها ئەندامەکاني مرۆڤ ئەگەر سەرقاڵ بن بە بەندايەتي غەيري خوا، ئەوە ناتوانێت سەرقاڵ بێت بە بەندايەتي خوا تاکو واز نەهێنێت لە بەندايەتي غەيري خوا. 
هەروەها ئەگەر دڵێک سەرقاڵ بێت بە خۆشەويسيت و هۆگري و ئيشتياقي غەيري خوا، ئەو دڵە ناتوانێت سەرقاڵ بێت بە خۆشەويستي و ئيشتياق بۆ گەيشتن بە خوا تاکو دڵي چۆڵ نەکات لەم کارە زيانبەخشانە. 

هەروەها زمان و ئەندامەکاني مرۆڤ ناتوانن خزمەت و زکر و ملکەچي خوا بکەن تاکو وازنەهێنن لە خزمەتکردن و زکر و ملکەچي غەيري خوا. 

هەر کاتێک مرۆڤ دڵي سەرقاڵ بوو بە بەديهێنراوەکاني خوا و بە زانستي بێ سوود، ئەوە هيچ شوێنێک نامێنێت بۆ سەرقاڵ بوون بە بەندايەتي خوا و ناسيني ناو و سيفات و شەريعەتي خوا.. 

نهێني ئەمەش ئەوەيە: کە گوێ گرتني دڵ وەکو گوێ گرتني گوێچکە وايە، هەر کاتێک دڵ گوێ بگرێت بۆ غەيري فەرموودەي خوا ئەو کات هێزي گوێگرتني نامێنێت و سوود لە فەرموودەکاني خوا وەرناگرێت، هەر کاتێک دڵ ويردي کەسێکي تر بکات جگە لە خوا، ئەو کات ناتوانێت ويردي خواي گەورە بکات. 

لە حەديسي (صحيح)دا هاتووە کە پێغەمبەر (صەڵات و سەلامي لەسەر) دەفەرموێت: سينەي يەکێک لە ئێوە پڕ بێت لە کێم، زۆر چاکترە بۆي لەوەي کە سينەي پڕ بکات لە شيعر (شيعري بێ سوود). 

پێغەمبەر (صەڵات و سەلامي لەسەر) ڕووني دەکاتەوە کە دڵ و هزري مرۆڤ پڕ دەبێت لە شيعر و گومان و ئەندێشە و چيرۆک و پێکەنين و زانستي بێ سوود و چەنديني تريش... جا کاتێک دڵ پڕ بوو لەم شتانە، ئەو کات ئايەتەکاني قورئان و زانستي بەسوود دێت نيشتنەوە لە سەر ڕووپەڕي دڵي، بەڵام دەبينێت هيچ شوێنێک نەماوە بۆ نيشتنەوەي بۆيە ڕوودەکاتە لايەکي تر، هەر وەک چۆن ئامۆژگاري مرۆڤێک بکەيت کە دڵي پڕ بێت لە پێچەوانەي ئەم ئامۆژگاريانە بەجۆرێک بواري دەرچوونيشيان نەبێت، ئەو کات ئەو دڵە ئەو ئامۆژگاريانە وەرناگرێت و ئامۆژگاريەکان جێگايان نابێتەوە لەو دڵەدا

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

په‌یوه‌ندی كردن

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget