كورتە چيڕۆك: وردبيني و زيرەكي دادوەرێك
دادوەرێكي زيرەك بڕياري سێدارە دەردەكات بۆ پياوێك كە تاوانبارە بە كوشتني خێزاني لەگەل ئەوەش تەرمەكەي ديار نيە.
پارێزەري تاوانبارەكە ڕوو لە دادوەر دەكات دەڵێت بەڵگێكي ئەو تۆ نيە تا برياري لە سيدارە دەربكرێت.. بەڵام من بەڵگەيەكم هەيە كە خێزاني موەكيلەكەم نەمردوە، هەموو تان سەيري دەرگاي هۆڵي داداگا بكەن ئێستا بەڵگەكەي من دێت كە ئەو ئافرەتە زيندووە، هەموو ئەوانەي ناو هۆڵەكە سەيري دەرگاكە دەكەن.. ماوەيەك ئاوا بێ دەنك سەير دەكەن كەس نايەت.. ئەو كات پارێزەرەكە دەڵێت: هەمووتان چاوڕەوانتان دەكرد كوژراوەكە بێت كەواتە سەدا سەد دڵنيا نين ئەو ئافرەتە كوژرابێت!
خەڵكي سەرسام بوون بە زيرەكي پارێزەرەكە.. بەڵام دادوەر بڕياري سيدارەي دەركردا.. خەڵكي پێيان سەير بوو چۆن وا بە ئاساني دادوەر برياري دا..
لە وەڵامدا دادوەرەكە وتي: ئێستا بەڵگەي دڵنيامان هەيە، كاتێك پارێزەرەكە وتي ئەو ئافرەتە نەمردووە و ئێستا دێت هەموومان سەيري دەرگاي هۆڵەكەمان كرد تەنها يەك كەس نەبێت، ئەويش تاوانبارەكە بوو كە سەيري دەرگاكەي نەكرد، چونكە دڵنيا بوو كوشتيەتي و مردووە، مردووش زيندوو نابێتەوە.. خەڵكي زۆر سەر سام بوون بە وردبيني و زيرەكي دادوەر
إرسال تعليق