هەفتانە نیو كاتژمێر خه‌ريكی باخداری به‌ بۆ ته‌ندروستی باشه

توێژینەوەیەكی بەریتانی گەیشتە ئەو بەرەنجامەی تەرخانكردنی نیو كاژێر لە هەفتەیەكدا بۆ باخداریی، بۆ هزری مرۆڤ و هەمانكات بۆ جەستە و دەروونیش بەسوودە.

توێژینەوەكە لەلایەن هەردوو زانكۆی وێست مینیستەر و ساسیكس لەسەر 270 كەسی باخدار و ژمارەیەكی دیكە لە خاوەن پیشەگەلی جیاواز لە باخداریی ئەنجامدراوە.

توێژەران بۆیان دەركەوت باخداریی هزری مرۆڤ بەهێزدەكات، هەروەك هەفتانە تەنیا نیو كاژێر باخداریی دەبێتە یارمەتیدەر لە رێكخستنی كێشی جەستە و لە رووی دەروونیشەوە لەدژی خەمۆكی و دڵەڕاوكێ و تووڕەییە.

هەروەك دەركەوت ئەوانەی بە رێكوپێكیی باخداریی دەكەن، بەژن و باڵایەكی رێكتریان هەیە و كەمتر تووشی قەڵەویی دەبن، بەوەش كەمتر تووشی نەخۆشییە هاوچەرخەكان دەبن كە هۆكارێكی سەرەكییان قەڵەوییە.

رێكخراوە تەندروستیەكان لە زۆر وڵاتدا هانی خەڵكیی دەدەن سوود لە سەربانەكانیان وەربگرن وەك كێڵگەی بچووك، هەروەك داوا لە حكومەتەكانیش كراوە لەنێو شارەكاندا رووبەری تایبەت بۆ بێستان و باخ دابین بكەن تاكو ببێتە سەرچاوەی وەرزشێكی چێژبەخش بۆ خەڵكیی. 

س: رووداو 

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

په‌یوه‌ندی كردن

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget