په‌ندێك هه‌یه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هاوڕێت زۆر بوو، ئه‌وا تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی"، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و هاوڕێیانه نه‌بن باشتره، چونكه نه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندیت پێ نابه‌خشن، به‌ڵكو ژیانت ده‌كه‌نه نه‌هامه‌تی و پێویسته لێیان به‌دوور بیت، ئه‌و هاوڕێیانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1- هاوڕێیه‌ك ده‌ست وه‌ربداته كاروباره‌كانت: ئه‌و هاوڕێیه‌یه كه له هه‌موو شتێكی بچوك و گه‌وره‌ی تۆ پرسیار ده‌كات و به‌بێ هیچ پرس و رایه‌ك ده‌ست له‌كاروباره‌كانت وه‌رده‌دات، هه‌میشه پرسیار له پاره‌ت و خێزان و شته‌كانی تۆ ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ریشدا شته‌كانی خۆی له‌تۆ ده‌شارێته‌وه، ئه‌م جۆره هاوڕییانه وات لێده‌كه‌ن كه هه‌میشه ئاشكرا نهێنییه‌كانت بزانن، بۆیه واباشتره خێرا لێیان دووربكه‌ویته‌وه.
2- هاوڕێی درۆزن: ئه‌مه یه‌كێكه له خراپترین جۆره‌كانی هاوڕێ، چونكه خراپترین سیفه‌تی مرۆزڤی هه‌ڵگرتووه، ئه‌م جۆره هاوڕێیه هه‌وڵ ده‌دات به بڕٍوبیانووه به‌رده‌وامه‌كانی قایلت بكات، بۆیه جگه‌له كێشه و سه‌رئێشه و روگیربوون، هیچی دیكه‌ت بۆ ناكات.
3- هاوڕێی هه‌لپه‌رست: ئه‌مانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ده‌وێت و ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بێت بگه‌ن به ئامانجی خۆیان، هه‌رچه‌نده وات لێده‌كات كه زۆر بایه‌خت پێ ده‌دات و تۆ زۆر گرنگی بۆ ئه‌و، به‌ڵام كه كاتی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی هات، ئه‌وه‌نده نابات له‌گه‌ڵ یه‌كێكی دیكه ده‌یبینی و ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبه‌ردارت ده‌بێت.
4- هاوڕێی دووڕوو: ئه‌م جۆره هاوڕێیه له‌رووی خۆت زیاد له پێویست به شان و باڵتدا هه‌ڵده‌دات و لێت نزیك ده‌بێته‌وه، به‌س هه‌ر ئه‌وه‌نده لێی دووركه‌وتیته‌وه، ئیتر تیر بارانت ده‌كات، ئه‌وانه هه‌میشه رق و كین له‌دڵیاندایه و چه‌ندی بۆ بكرێت كێشه ده‌هێنێته رێگه‌ت، ره‌نگه به‌هۆی ئیره‌یی ناو دڵیشیه‌وه زۆرجار ئامۆژگاریی خراپت بكات.
5- هاوڕێی خۆبه‌زلزان: ئه‌م جۆره هاوڕییانه زۆر به‌خۆیانه‌وه ده‌نازن و لوت به‌رز و فیزنن، ته‌نانه‌ت له‌وكاته‌شدا كه دیارییه‌كت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌ر لوت به‌رزی ده‌نوێنن، له‌كاتێكدا تۆ به‌شوێن خۆشه‌ویستی و رێز له‌ودا ده‌گه‌ڕێیت، جگه‌له خۆویستن و لوت به‌رزی و به‌كه‌م ته‌ماشاكردنی ئه‌وانی دیكه، هیچ له‌و جۆره هاوڕیه‌دا نا‌بینیت، بۆیه پێویسته تا زووه لێی دووربكه‌ویته‌وه.
ـــــــــ
س: خةندان
إرسال تعليق