مرۆڤ لەنێوان گەشبینی و ڕەشبینیدا

پەیوەندی (گەشبینی و ڕەشبینی) بە باری تەندروستی و دەرووندروستی مرۆڤەوە:
گەشبینی و ڕەشبینی پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ باری دەرووندروستی و تەندروستی مرۆڤدا هەیە، زۆرێک لە توێژینەوەکان لەمبوارەدا گەیشتوونەتە چەندین دەرئەنجام، لەوانە:

١- فشاری خوێن لای کەسە ڕەشبینەکان بەرزترە لە تێکڕای ڕۆژانەدا بەبەراورد بە کەسە گەشبینەکان (بەرزی فشاری خوێن بەیەکێک لە فاکتەرە مەترسیدارەکان دادەنرێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک).

٢- کەسە ڕەشبینەکان ئەگەری تووشبوونیان بە ئاستی بەرز لە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی زیاترە.

٣- کەسە گەشبینەکان کەمتر دووچاری گرفتی تەندروستی دەبنەوە، کەسە ڕەشبینەکان دووهێندەی گەشبینەکان دووچاری چەندین نەخۆشی جۆراوجۆر دەبنەوە، هەروەها کەسە ڕەشبینەکان دووهێندەی گەشبینەکان سەردانی پزیشک دەکەن.

٤- کەسی گەشبین زووتر چاک دەبنەوە لەپاش تووشبوونیان بە نەخۆشی، یان لەپاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری.

٥- ئافرەتە گەشبینەکان کەمتر دووچاری خەمۆکی پاش منداڵبوون دەبنەوە.

٦- کەسە گەشبینەکان زیاتر ڕەزامەندن لە دەرووندروستی و تەندروستی خۆیان و زیاتریش پارێزگاری خۆیان دەکەن.

٧- بەرگری لەشی کەسە گەشبینەکان باشتر و بەهێزترە بەبەراورد بە کەسە ڕەشبینەکان.

٨- کەسانی گەشبین کاتێک نەخۆشدەکەون بەباشی پەیڕەوی ڕێنماییەکانی پزیشک دەکەن و چارەسەرەکان وەک پێویست بەکار دەهێنن، گۆڕانکاری لەو ڕەفتارانەی خۆیاندا دەکەن کە بەهۆیە دووچاری نەخۆشییەکە هاتوون، بۆ نموونە ئەگەر کەسێکی گەشبین بەهۆی جگەرەکێشانەوە دووچاری نەخۆشییەک هاتبێت ئەوا ئامادەیە واز لەکێشانی جگەرە بهێنێت لەپێناوی تەندروستی و ئاییندەی خۆیدا، بەڵام ئەم حاڵەتە لای کەسانی ڕەشبین تەواو پێچەوانەوەیە، وەک پێویست چارەسەرەکان بەکارناهێنێت، ئەمەش وادەکات نەخۆشییەکانی زیاتر و زۆرتریش دووبارە دەبنەوە، ئەم حاڵەتەش خۆی لەخۆیدا وا لە کەسەکە دەکات هەمیشە چاوەڕوانی ڕوودانی پێشهاتی ناخۆشتر و قورستر بکات دەربارەی تەندروستی خۆی، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی حاڵەتە ڕەشبینییەکەی. 

دەروونناس: سامان سیوەیلی

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

په‌یوه‌ندی كردن

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget