سووده‌كاني ئارامگرتن له‌سه‌ر داوين پاكي

نووسين: م. فەرمان خەرابەیی
ابن قيم ده‌فه‌رمووئ داوين پاكي چيژيكي زؤر زياتر به‌ مرؤف ده‌به‌خشيت له‌ داوين پيسي و خؤدامركاندنه‌وه‌ به‌ حه‌رام، به‌لام چيژي داوين پاكي پيشه‌كي ئيشي ئارام گرتني ده‌ويت.. ئينجا دواي ئارامگرتنه‌كه‌ هه‌ست به‌ چيژي داوين پاكي ده‌كريت، كه‌چي چيژي داوين پيسي و خؤدامركاندنه‌وه‌ به‌ حه‌رام، به‌ پيچه‌وانه‌وه‌ سه‌ره‌تا هه‌ست به‌ چيژ ده‌كات، به‌لام دواتر تووشي ئازار و دل ته‌نگي وناخؤشي ديت

1- به‌هه‌شتي بؤ هه‌يه‌ ،پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم گرنتي داوه‌ به‌و كه‌سه‌ي ئارام ده‌گريت له‌سه‌ر داوين پاكي كه‌ ده‌فه‌رمووئ مَنْ يَضْمَنْ لِى مَا بَيْنَ لَحْيَيْهِ وَمَا بَيْنَ رِجْلَيْهِ أَضْمَنْ لَهُ الْجَنَّةَ ،صحيح رواه البخاري 6474 ، واته‌ هه‌ر كه‌سيك زمان و داميني بپاريزيت له‌ حه‌رام، من گرنتي به‌هه‌شتي پئ ده‌ده‌م

2- دل ئارامه‌ و چيژ له‌ عباده‌ت وه‌رده‌گرئ، چونكه‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووئ النظرة سهم من سهام إبليس من تركها خوفا من الله آتاه الله إيمانا يجد حلاوته في قلبه ،ضعيف: "الترغيب والترهيب " للمنذري 106/4. "مجمع الزوائد " للهيثمي 8/ 63. "تلخيص المستدرك " للذهبي 314/4)، و "مسند الشهاب" 195/1 ، واته‌ سه‌يركردني ئافره‌تان تيريكي ژه‌هراوي شه‌يتانه‌ له‌ دلي مرؤف ده‌دات، هه‌ر كه‌سيك له‌به‌ر خاتري خوا وازي لئ‌ بهينيت، ئه‌وه‌ خواي گه‌وره‌ چيژي ئيمان ده‌خاته‌ دليه‌وه

3- له‌ ژير سيبه‌ري خوا ده‌بئ‌، پيغه‌مبه‌ري خوا صلى الله عليه وسلم باسي حه‌وت چين كه‌س ده‌كات كه‌ رؤژي قيامه‌ت له‌ ژير سيبه‌ري خوا دانه‌، يه‌ك له‌وانه‌ ئه‌و كه‌سه‌يه‌ ئارام ده‌گريت له‌سه‌ر داوين پاكي كه‌ ده‌فه‌رمووئ وَرَجُلٌ طَلَبَتْهُ امْرَأَةٌ ذَاتُ مَنْصِبٍ وَجَمَالٍ فَقَالَ إِنِّى أَخَافُ اللَّهَ ،صحيح رواه البخاري 660 ومسلم 1031 ، واته‌ پياويكه‌ ئافره‌تيكي جوان و خانه‌دان بانگي ده‌كات بؤ ئه‌وه‌ي كاري بئ ره‌وشتي له‌گه‌لدا بكات، به‌لام ئه‌و ره‌تي ده‌كاته‌وه‌ ده‌ليت من ئه‌و كاره‌ له‌ ترسي خوا ناكه‌م

4- له‌ نه‌خؤشي به‌ دوور ده‌بيت، چونكه‌ به‌ هؤي داوين پيسي خواي گه‌وره‌ نه‌خلي وناخؤشه‌ ده‌نيريت وه‌ك پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووئ لم تظهر الفاحشة في قوم قط حتى يعلنوا بها إلا فشا فيهم الطاعون والأوجاع التي لم تكن مضت في أسلافهم ، صحيح ، الستدرك على الصحيحين، 358/4. وفتح الباري،193/10، واته‌ هه‌ر كات به‌د ره‌وشتي و فاحشه‌ له‌ناو گه‌ليك به‌ئاشكرا بلاو بؤه‌ ئه‌وا خواي گه‌وره‌ ئيش وئازارو تاعونيان بؤ ده‌نيرئ‌ كه‌ پيشتر ئه‌و نه‌خؤشيانه‌ له‌ ناويان نه‌بووه

5- ده‌رگاي خيري لئ‌ ده‌كريته‌وه‌، پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم باسي سئ‌ كه‌س ده‌كات كه‌ سئ كه‌س كؤچبه‌ر بوون به‌ ريگه‌يه‌كدا ده‌رؤيشتن. باران لئ داكردن و ناچاري كردن به‌وه‌ي كه‌ په‌نا به‌رنه‌ به‌ر ئه‌شكه‌وتيك له‌ شاخيكدا، كه‌چي به‌رديك له‌ شاخه‌كه‌وه‌ به‌ر ده‌بيته‌وه‌ و ده‌مي ئه‌شكه‌وته‌كه‌يان لئ ده‌گريت، له‌ ناو خؤياندا به‌يه‌كتري ده‌لين تيفكرن بزانن و كاريكي چاكتان له‌به‌ر خوا ئه‌نجامداوه‌ له‌مه‌وبه‌ر، بانگي خواي گه‌وره‌ي پئ بكه‌ن. سا به‌لكو خوا ده‌روومان لئ بكاته‌وه‌... يه‌كيكيان له‌و سيانه‌ ئارامي گرتبوو له‌سه‌ر داوين پاكي بؤيه‌ ووتي خوايه‌ خؤت ئه‌زاني كه‌ من كچيكي ئامؤزام هه‌بوو حه‌زم ليي بوو زؤرم خؤش ئه‌ويست زياد له‌ هه‌موو كه‌سيك كه‌ ئافره‌تي خؤش بويت، داوام ليكرد كه‌ بئ شه‌رعيم له‌گه‌لدا بكات، به‌لام رازي نه‌بوو هه‌تا سه‌د ديناري نه‌ده‌مئ، منيش ماندوو بووم هه‌تا سه‌د دينارم كؤكرده‌وه‌ و بؤم هينا و ويستم كاره‌كه‌ ئه‌نجام بده‌م ووتي ئه‌ي به‌نده‌ي خوا له‌ خوا بترسه‌ و مؤري كچينيم مه‌شكينه‌ به‌ حه‌قي خؤي نه‌بئ، منيش وازم لئ هينا، جا ئه‌گه‌ر من ئه‌مه‌م له‌به‌ر خاتري تؤ ئه‌نجام داوه‌. كه‌لينيكي ترمان بؤ بكه‌ره‌وه‌... دواتر ده‌رگاي ئه‌شكه‌وته‌كه‌يان لؤ ده‌بيته‌وه

6- مال و مندال ده‌پاريزرئ‌، هه‌ر كه‌سيك ئارام بگريت له‌سه‌ر داوين پاكي ئه‌وه‌ خواي گه‌وره‌ مال ومندالي ده‌پاريزيت له‌ دوين پيسي پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووئ احفظ الله يحفظك ،صحيح رواه الترمذى 2516 ، واته‌ تؤ دوركه‌وه‌ له‌ حه‌رام وسنووره‌كاني خوا بپاريزه‌ خواش ده‌تپاريزئ

7- دوور ده‌بيت له‌ توره‌ي و سزاي خوا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووئ ما ظهر فى قوم الزنا أو الربا إلا أحلوا بأنفسهم عذاب الله ،حسن رواه أبو يعلى بأسناد جيد، صحيح الجامع ،واته‌ له‌ ناو هه‌ر گه‌ليك زينا يان ريبا بلاوبيته‌وه‌، ئه‌وه‌ سزا وتووره‌ي خوايان بؤ خؤيان به‌ ده‌ست هيناوه

8- پاداشتيكي زؤر گه‌وره‌ي هه‌يه‌، هه‌ر كه‌سيك ئارام بگريت له‌سه‌ر داوين پاكي له‌ كاتوكدا خراپه‌كاري بلاوبؤته‌وه‌، ئه‌وه‌ پاداشتيكي زؤر گه‌وره‌ي هه‌يه‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووئ العبادة في الهرج كهجرة إليّ ، صحيح رواه مسلم 2948، و أحمد 20298، والترمذي 220، واته‌ ئارام گرتن له‌سه‌ر عباده‌ت له‌ كاتي فيتنه‌ و ناخؤشي، وه‌ك كؤچ كردنه‌ له‌به‌ر خاتري من

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

په‌یوه‌ندی كردن

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget