نوێژ بە ويتر قوفل دەدريت؟! ئايا ئەگەر كەسێك نوێژي ويتري كرد نوێژەكەي قوفڵ نادرێت.. ئايا ئەتوانێت لە دواي ئەم ويترە سوننەت بكات؟!
لەم بارەيەوە زانايان دوو بۆچوونيان هەيە:
ڕاي يەكەم: ئەگەر ويتري كرد، ئەتوانێ سوننەتي لە دوا بكا، ويترەكەش دووبارە ناكاتەوە، ئەمەيان بۆچووني ئەم بەڕێزانەيە: حەنەفيەكان، مالكيەكان، حەنبەليەكان، و(النخعي)و(الاوزاعي)و(علقمە)و(ابو بكر)و(سعد)و(عمار)و(ابن عباس)و(عائشە) و هێندێ زاناي شافعيشيە( ).
بەڵگەش بەم حەديسە و چەندين حەديسي تر دەهێننەوە كە پێغەمبەر (صلي الله عليه وسلم):((كان يركع ركعتين بعد الوتر))
واتە: پێغەمبەر (صلي الله عليه وسلم) دواي نوێژي ويتر دوو ركعات نوێژي ئەكرد.
ڕاي دووەم: ئەگەر نوێژي ويتري كرد ئەوە نوێژەكەي قوفڵ ئەدرێ و ناتوانێ نوێژي سوننەت لە دواي بكات، مەگەر ويترەكە هەڵوەشێنێتەوە ئينجا سوننەتەكەي بكاتەوە، ئەمەش بۆچووني ئەم بەڕێزانەيە: ئيمامي شافعي و(عپمان)و(علي)و(اسامە)و(ابن عمر)و(ابن مسعود)( ).
بەڵگەشيان ئەم حەديسەي پێغەمبەرە (صلي الله عليه وسلم) كە دەفەرمووێ: ((أجعلوا أخر صلاتكم بالليل وتراً))
واتە: لە شەودا نوێژەكانتان بە ويتر كۆتايي پێبهێنن. بەڵام بۆچووني يەكەم دروستە(صحيح)ــە، واتە: ئەگەر ويتري كردبوو ئەتوانێ نوێژي تري لە دوا بكا ويترەكەش دووبارە نەكاتەوە( )، بەڵام وا چاكەو سوننەتە ئەگەر زاني شەو هەڵئەسێتەوە ئەوا با ويترەكەي دوابخات بۆ شەو، بەڵام ئەگەر زاني شەو هەڵناسێتەوە با ويترەكەي بكات.
إرسال تعليق