سه‌ن كۆلێكشن: مامۆستا سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر خۆت بناسێني؟
م. فه‌رمان خه‌رابه‌يي: من (فه‌رمان خه‌رابه‌يي)م)له عه‌شيره‌تي (سيان)م له كركوك له دايك بوومه.
سه‌ن كۆلێكشن: ئايا تۆ خۆت ئه‌و بواره‌ت هه‌ڵبژارد يان به ناچاري تووشي بووي؟
م. فه‌رمان خه‌رابه‌يي: به‌ڵكو زۆر به موشتاقيه‌وه بواري بانگخوازيم هه‌ڵبژاردووه.
سه‌ن كۆلێكشن: جه‌نابت له بواري (IT) شاره‌زايت و پێگه‌ت هه‌يه و به‌ژداريت له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان، ئايا تا چه‌ند پێويسته زاناياني ئايني شاره‌زاي بواري كۆمپيوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت بێت؟
م. فه‌رمان خه‌رابه‌يي: به داخه‌وه ته‌نها زاناياني ئاييني ئێمه دورن له بواري كۆمپيوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت كه به‌راستي ئه‌وه تاريكييه و مايه‌ي نيگه‌رانيه، ئه‌گه‌ر بڕوانين بۆ زاناياني وڵاتاني تر، ده‌بينين هه‌موويان خاوه‌ني چالاكي زۆر نايابن له بواري كۆمپيوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت، هيچ زانايه‌كيان نيه پێگه‌ي تايبه‌تي خۆي نه‌بێت
سه‌ن كۆلێكشن: ئايا خۆت كاري پێگه و په‌يچه‌كه‌ت ڕا ده‌په‌ڕێني يان كه‌سانێك هه‌نه هاوكارتن؟
م. فه‌رمان خه‌رابه‌يي: له‌به‌ر بێ مه‌جالي كاتێكي ئاوام نيه بۆيه كه‌سانێكي دڵسۆز هه‌نه كاره‌كانم بۆ به‌رێوه ده‌به‌ن.. خۆشم به پێي مه‌جال ده‌توانم.
سه‌ن كۆلێكشن: ئايا بيرت له پرۆژه‌يه‌كي گه‌وره نه‌كردۆته‌وه له‌سه‌ر تۆڕي ئه‌نته‌رنێت؟
م. فه‌رمان خه‌رابه‌يي: پرۆژه‌ي له‌و جۆره‌م له خه‌ياڵدايه به‌ڵام پێويستي به پاڵپشتي هه‌يه.
سه‌ن كۆلێكشن: مامۆستا دياره جه‌نابت چه‌ندين نوسراوت به چاپ گه‌ياندووه.. به‌ڵام پرسياره‌كه‌م ئه‌وه‌يه بۆ مامۆستاياني ئێمه گرنگي به نووسين ناده‌ن؟
م. فه‌رمان خه‌رابه‌يي: وايه مامۆستاياني كورد نووسينيان فه‌رامۆش كردووه، هه‌ر بۆيه كاتێك ده‌مرن شتێك له دواي خۆيان به چێ ناهێلن بۆ دواي خۆيان، پێم وابێ ئه‌وه‌ش وه‌ك عاده‌تێكي لێ هاتووه كه ئه‌و بواره فه‌رامۆش بكرێ، به‌ڵام ئيستا هێندێ مامۆستاي زۆر به توانا‌مان هه‌يه له‌و بواره گۆڕه‌پانيان گرتووه.
سه‌ن كۆلێكشن: تۆ له كه‌يه‌وه ده‌ست به نووسين كردووه؟
م. فه‌رمان خه‌رابه‌يي: پێم وابێ له 17 يان 18 ساڵي.
سه‌ن كۆلێكشن: تا ئێستا چه‌ند كتێبت به چاپ گه‌ياندووه؟
م. فه‌رمان خه‌رابه‌يي: 20 كتێب و ناميلكه زياتر.
سه‌ن كۆلێكشن: ئه‌ي گاريگه‌ري وتاري هه‌يني چۆن ده‌بيني له‌سه‌ر خه‌ڵك؟
م. فه‌رمان خه‌رابه‌يي: وتاري هه‌يني له هێندێ حاڵه‌تدا زۆر كاريگه‌ري دروست ده‌كات وه‌ك باسكردني پێشهاته كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان، ئه‌ويش ئه‌گه‌ر مامۆستاكه به توانابێ له وتاردان.
سه‌ن كۆلێكشن: دوا وته‌ت؟
م. فه‌رمان خه‌رابه‌يي: سوپاسي (به‌رهه‌مه‌كاني سه‌ن كۆلێكشن) ده‌كه‌م كه ئه‌م ديمانه‌يه‌تان ساس كرد و سوپاسي كاك ئاريس به‌رزنجي ده‌كه‌م هيوادارم هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتووبێت
سه‌ن كۆلێكشن: ئێمه‌ش سوپاست ده‌كه‌ين مامۆستا گيان كه كاتت بۆ ئێمه ڕه‌خساند.
إرسال تعليق