ئازادي‌ خۆشه‌ويستي‌

نووسین: فه‌رمان خه‌رابه‌یی

ماناي‌ خۆشه‌ويستي‌ له‌لاي‌ ئه‌وروپا: 
ئه‌وروپا كاتێك باس له‌ خۆشه‌ويستي‌ نێوان (نێر و مێ‌) ده‌كه‌ن مه‌به‌ستيان هه‌وه‌س بازي‌ و ڕابواردني‌ جنسيه‌ نه‌ك سۆز و عاتفه‌، ئه‌وان سۆزو عاتفه‌يان تێكه‌ڵ كردووه‌ به‌ حه‌ز و ئاره‌زوات، ئه‌گه‌ر باسي‌ خۆشه‌ويستيشيان كرد واته‌ ئه‌نجامداني‌ به‌د ڕه‌وشتي‌ و كاري‌ جنسي‌، بۆ نموونه‌ له‌ زماني‌ ئينگليزي‌ بۆ ووشه‌ي‌ خۆشه‌ويستي‌ (Love) به‌ كارده‌هێنن.. ئه‌م ووشه‌يه‌ ماناي‌ خۆشه‌ويستي‌ و سۆز و عاتيفه‌ نادات، به‌ڵكو ماناي‌ ڕابواردن ده‌دات.. چونكه‌ ئه‌وان ئه‌گه‌ر بيانه‌وێت ووشه‌ي خۆشه‌ويستي‌ به‌ كار بێنن بۆ وڵاته‌كه‌يان يان دايكيان يان كاره‌كه‌يان، ئه‌وه‌ ووشه‌ي‌ (Like) به‌ كار ده‌هێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ي‌ ئه‌م ووشه‌يه‌ ماناي‌ سۆز و عاتيفه‌ ده‌به‌خشێت.. 

كه‌چي‌ ده‌بينين له‌ زماني‌ كوردي‌ و عه‌ره‌بي‌ ووشه‌ي‌ خۆشه‌ويستي‌ بۆ هه‌موو سۆز و عاتيفه‌يه‌ك به‌ كاردێت بێ‌ جياوازي‌ بۆ ڕه‌گه‌زي‌ به‌رانبه‌ر بۆ دايك بۆ وڵات بۆ كاره‌كه‌ت بۆ هه‌موو شتێك.. 

بۆيه‌ له‌ ساڵي‌ حه‌فتاكان ئه‌م زانايانه‌: 
(روبين)و (بلوتشك)و (كونتي‌)و (هاتفيلد) و چه‌ند زاناي‌ تريش ويستيان ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌يه‌ لێك جيا بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام دواي‌ هه‌وڵێكي‌ زۆر هيچان پێ نه‌كرا، تاكو ئێستاش هه‌ر ماوه‌، بۆيه‌ ده‌بينين له‌ ئه‌وروپا به‌ ناوي‌ خۆشه‌ويستيه‌وه‌ خه‌ڵكي‌ به‌ڕووتي‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كاري‌ به‌دڕه‌وشتي‌ ده‌كه‌ن، ووشه‌ي‌ خۆشه‌ويستيشان پيس كردووه‌. 

پياوێك ئه‌گه‌ر بيه‌وێت له‌گه‌ڵ كه‌سێك ڕابوێرێت ئه‌وه‌ ده‌سته‌واژه‌ي‌ (Love)ي‌ به‌ كارده‌هێنێ‌ ده‌ڵێت: (خۆشم ده‌وێيت/ I love you) مه‌به‌ستيشي‌ له‌و قسه‌يه‌ي‌ ڕازي‌ كردني‌ به‌رانبه‌ره‌كه‌يه‌تي‌ تا كاري‌ به‌دڕه‌وشتي‌ له‌گه‌ڵدا بكات، به‌رانبه‌ره‌كه‌شي‌ له‌م قسه‌يه‌ي‌ تێده‌گات.. 

به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك بيه‌وێت سۆز و عاتيفه‌ و خۆشه‌ويستي‌ خۆي‌ ده‌ربڕێت به‌رانبه‌ر وڵاته‌كه‌ي‌، يان كاره‌كه‌ي‌ ئه‌وه‌ ده‌سته‌واژه‌ي‌ (Like)ي‌ به‌ كارده‌هێنێ‌ ده‌ڵێت: (I like my work)، چونكه‌ لێره‌دا مه‌به‌ستي‌ سۆز وعاتيفه‌ وخۆشه‌ويستيه‌ . 

پيلان به‌ ناوي‌ ئازادي‌ خۆشه‌ويستي‌: 
چه‌مكي‌ خۆشه‌ويستي وه‌كو هه‌موو چه‌مكه‌كاني‌ تر بێ‌ به‌ش نه‌بووه‌ له‌ شێوان و گۆڕاني‌ ڕاستييه‌ جوان و پاكه‌كه‌ي‌ خۆي‌، مانا پاك و جوانه‌كه‌ي‌ شێوێندراوه‌ و گۆڕاوه‌ به‌ چه‌ند ماناي‌ قێزه‌ون، ئه‌وانه‌ي‌ ماناي‌ خۆشه‌ويستيان شێواندووه‌ مه‌به‌ستيان له‌م كاره‌يان گه‌يشتنه‌ به‌ ئامانجه‌كانيان كه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ي‌ به‌دڕه‌وشتي‌ و تێركردني‌ ئاره‌زواته‌كانيان و بازرگاني‌ كردنه‌ به‌خۆشه‌ويستي‌، ئه‌وان ئه‌يانه‌وێت به‌ ناوي‌ ئازادي‌ خۆشه‌ويستي‌ پيلانه‌كه‌ي‌ خۆيانه‌ له‌ ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگايه‌كدا بچێنن كه‌ به‌ ناوي‌ ئازادي‌ خۆشه‌ويستيه‌وه‌ ئه‌يانه‌وه‌ێت هۆشي‌ لاوه‌كانمان به‌ فه‌ساد به‌رن و تووشي‌ داڕوخان و نه‌ ماني‌ ئه‌خلاقيان بكه‌ن. 

جووله‌كه‌ي‌ جيهاني‌ ده‌يانه‌وێت ڕه‌وشتي‌ جوان نه‌مينێت.. ئه‌وه‌ته‌ له‌(بروتوكولات حكما‌و الصهيون) هاتووه‌ ده‌ڵێن: پێويسته‌ له‌سه‌رمان كار بكه‌ين بۆ له‌ ناوبردن و ڕوخاندني‌ خوڕه‌وشت له‌ هه‌موو شوێنێك. 

به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ ژماره‌ي‌ (2)ي‌ (بروتوكولات)ه‌كه‌يان هاتووه‌ ده‌ڵێن: فرۆيد له‌ ئێمه‌يه‌ - واته‌ جووله‌كه‌يه‌- ده‌بێت هه‌موو كارێكي‌ به‌دڕه‌وشتي‌ به‌ ئاشكرا بكرێت هه‌ر وه‌ك چۆن تيشكي‌ خۆر به‌ ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت تاكو لاوه‌كان شه‌رميان نه‌مينێت له‌ ئه‌نجامداني‌ كاري‌ به‌دڕه‌وشتي‌. 

(يونج) كه‌ يه‌كێك له‌ قوتابيه‌كاني‌ (فرۆيد) له‌ كتێبه‌كه‌ي‌ خۆيدا به‌ ناوي‌(ژكرياتي‌ عن فرويد) ده‌ڵێت: فرۆيد پێي‌ ووتم: 

We must abolish all dogmas. 
واته‌: ده‌بێت بيروباوه‌ڕي‌ ئايني‌ له‌ ناو به‌رين و له‌ دڵي‌ خه‌ڵكي‌ ده‌ريبهێنين... We must make sex a dogma. 
واته‌: ده‌بێت له‌ جێگاي‌ ئاين هه‌وه‌ست بازي‌ و به‌دڕه‌وشتي‌ له‌ ناخي‌ خه‌ڵكي‌ بچێنين. 

حاخامێكي‌ جووله‌كه‌ به‌ ناوي‌ (ڕيكۆرن/Reichorn) له‌ ساڵي‌ 1869 له‌ كۆبونه‌وه‌يه‌كي‌ نهێني‌ له‌سه‌ر گۆڕي‌ سيموني‌ كوري‌ يهودا له‌ شاري‌ (براغ) كه‌ ڕۆژنامه‌ي‌ (Cantemporain) بڵاوي‌ كردۆته‌وه‌ ئه‌و حاخامه‌ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رچي‌ پاره‌ هێزي‌ سه‌ره‌كي يه‌كه‌مه‌.. ڕاگه‌ياندنيش هێزي‌ دووه‌مه‌... به‌ڵام ڕاگه‌ياندن به‌بێ‌ هێزي‌ يه‌كه‌م كار ناكات كه‌ پاره‌يه‌... جا بۆيه‌ پێويسته‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ به‌ هێزي‌ يه‌كه‌م كه‌ پاره‌يه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ڕاگه‌ياندن بگرين به‌وه‌ي‌ چاوي‌ كار به‌ده‌ستي‌ ڕاگه‌ياندنه‌كان بگرين... كاتێكيش ده‌ستمان گرت به‌سه‌ر ڕاگه‌ياندن هه‌وڵده‌ده‌ين خێزانه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنينه‌وه‌و ئاين و خوڕه‌وشت له‌ ناو به‌رين. 

(شيخ علي الگنگاوي) ده‌ڵێت: ئه‌و شه‌ره‌ي‌ ئێستا دوژمناني‌ ئيسلام دژ به‌ ئيسلام ده‌يكه‌ن زۆر به‌ هێزه‌ و پاره‌ و ده‌سه‌ڵاتێكي‌ زۆري‌ له‌ پشته‌وه‌يه‌، وه‌ پيلانێكي‌ زۆري‌ بۆ داڕێژراوه‌ كه‌چي‌ موسڵمانان لێي‌ بێ‌ ئاگان. 

به‌ڵێ‌: به‌م شێوه‌ مرۆڤه‌ شه‌يتانه‌كان ئه‌وانه‌ي‌ بايه‌خ به‌ به‌دڕه‌وشتي‌ و نه‌ماني‌ ئه‌خلاق ده‌ده‌ن پيلاني‌ خۆيان داڕه‌شتووه‌ و ته‌ڵه‌يان بۆ خه‌ڵكي‌ بێ‌ تاوان داناوه‌.. كه‌سانێكي‌ بێ‌ ئاگاش به‌و ته‌ڵه‌وه‌ ده‌بن و ئه‌وانيش به‌ ناوي‌ بانگه‌شه‌ كردن بۆ ئازادي‌ خۆشه‌ويستي‌ و خزمه‌تكردن به‌ دڵداران بازرگانيان پێوه‌ ده‌كه‌ن بێ‌ ئه‌وه‌ي‌ هه‌ستيش به‌ خۆيان بكه‌ن.. به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ي‌ له‌و ڕووه‌وه‌ش له‌ هه‌موو چينه‌كان زياتر زيان به‌خش بووه‌ لاوانن، چونكه‌ ده‌بينين ڕاگه‌ياندن و ئه‌ده‌ب و شيعر ده‌ورێكي‌ باڵا ده‌بينن بۆ گومڕاكردني‌ لاوان به‌ ناوي‌ ئازاديه‌وه‌، گه‌نجيش كاتێك ده‌بينێت گۆڤار و ڕۆژنامه‌ و ڕِاديۆ و ته‌له‌فيزيۆن و سينه‌ما و شيعر و كتێب.. ئه‌مانه‌ هه‌ر هه‌مووي‌ باس له‌و خۆشه‌ويستيه‌ درۆينه‌ ده‌كه‌ن و شێوازي‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندني‌ كچانيان بۆ ڕوون ده‌كه‌نه‌وه‌، كوڕاني‌ لاويش هه‌ڵده‌ستن له‌ خۆيان به‌ر جه‌سته‌ي‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ي‌ ده‌شبێته‌ نێچير و پاشان ده‌بێت به‌ قورباني‌ كچاني‌ بێ ئاگان كه‌ به‌ چه‌ند قسه‌ي‌ ڕازاوه‌ ده‌كه‌ونه‌ داوه‌وه‌. 

(م/محمد مرهف) ده‌ڵێت: (ئه‌وانه‌ ده‌يانه‌وێت له‌ ئه‌ده‌بياتدا ئاره‌زواتي ئاژه‌ڵانه‌ي‌ خۆيان ده‌ربڕن، ئه‌و چه‌مكه‌ پاكه‌ي‌ خۆشه‌ويستي‌ كه‌ ئيسلام دايناوه‌ بيشێوێنن، له‌ لايه‌كي‌ تره‌وه‌ش ڕاگه‌ياندنه‌كان يارمه‌تيان ده‌ده‌ن، به‌ جۆرێك كه‌ بازرگاني‌ به‌ خۆشه‌ويستي‌ ده‌كرێت. 

پزيشكي‌ ئينگليزي‌ (ترومان لبريل) كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ري‌ نه‌خۆشخانه‌ي‌ له‌نده‌ني‌ ده‌رونيه‌ ده‌ڵێت: زۆرترين شت كه‌ بازرگانه‌كان بازرگاني‌ پێوه‌ بكه‌ن، بازرگاني‌ كردنه‌ به‌ خۆشه‌ويستي‌ و سينه‌ما و شتاني‌ له‌و جۆره‌، كه‌ ده‌ورێكي‌ باڵايان هه‌بووه‌ له‌ فه‌سادكردني‌ عاتيفه‌ي‌ چيني‌ لاوان، لاوانيان وا تێگه‌ياندووه‌ كه‌ (خۆشه‌ويستي‌) نايابه‌ و سحراويه‌، به‌ جۆرێك كه‌ ووشه‌ي‌ خۆشه‌ويستيان كردۆته‌ شتێكي‌ خه‌ياڵي‌ كه‌س پێي‌ ناگات. 

(م/محمد علي قگب) له‌ كتێبي‌ (الحب والجنس)دا ده‌ڵێت: زۆربه‌ي‌ ئه‌و كه‌سانه‌ كاتێك باس له‌ خۆشه‌ويستي‌ ده‌كه‌ن ده‌يبه‌ستنه‌وه‌ به‌ په‌يوه‌ندي‌ نێوان (نێر و مێ‌)، جا عاتفي‌ بێت يان جه‌سته‌ي‌ بێت، ئه‌وان ئه‌و عاتفه‌ پيرۆزه‌ له‌ ڕوكنێكي‌ دياري‌ كراو ده‌به‌ستنه‌وه‌. 

(م/عبدالسلام البسيوني) له‌ كتێبي‌ (ماژا يريدون من المرأه‌) ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه‌ ئه‌و بيرۆكه‌ نامۆيه‌ له‌ ڕێگاي‌ ڕاديۆ و ته‌له‌فيزيۆن و سينه‌ما به‌ چه‌ند ئامێري‌ -سه‌رده‌م- ده‌يڕازێننه‌وه‌ كه‌ عه‌قڵ و دڵي‌ ئينسان ده‌گۆڕن و ده‌فڕێنن ئينجا بۆمان ده‌نێرن.. 

(يوسف الحاج احمد) ده‌ڵێت: ئێستاكه‌ كه‌ گوترا خۆشه‌ويستي‌ واته‌: به‌دڕه‌وشتي‌ و بازرگاني‌ كردن به‌ ئافره‌تانه‌وه‌. 

دكتۆره‌ (سريا عبيد) به‌ڕێوه‌به‌ري‌ جێبه‌جێكاري‌ سه‌ندوقي‌ (un) بۆ دانيشتوان له‌ ديمانه‌يه‌ك بۆ ڕۆژنامه‌ي‌ (سه‌نداي‌ تايمز) ده‌ڵێت: له‌م سه‌رده‌مه‌دا پله‌ي‌ ڕه‌واجي‌ بازرگاني‌ كردن به‌ سێكس له‌ پله‌ي‌ سێيه‌م دێت له‌ دواي‌ بازرگاني‌ كردن به‌ چه‌ك وماده‌ بێهۆشبه‌ره‌كان. 

ڕاپۆرتێك له‌ ڕۆژنامه‌ي‌ (ديلي‌ ميل)ي‌ به‌ريتانيدا هاتووه‌ ده‌ڵێت: زۆرێك له‌وانه‌ي‌ كه‌ بازرگاني‌ به‌ ئافره‌ته‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌ ڕێگاي‌ كوڕێكي‌ به‌كرێ‌ گيراويي‌ خۆيان، كه‌ ده‌ينێرن تاكو به‌ ناوي‌ به‌ستني‌ په‌يوه‌ندي‌ خۆشه‌ويستي‌ و هاوسه‌رگيري‌ كچه‌ هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێ‌، پاشانيش به‌بێ‌ ئه‌وه‌ي‌ كچه‌ به‌خۆي‌ بزانێت دواي‌ ماوه‌يه‌ك بۆي‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كه‌وتۆته‌ ناو تۆڕێكي‌ مافياي‌ له‌شفرۆشي‌.. بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌ي‌ بازرگاني‌ به‌ له‌شي‌ ئافره‌ته‌وه‌ ده‌كه‌ن، ڕێگا و شێوازي‌ زۆريان هه‌يه‌ بۆ ڕاكێشاني‌ كچان و تووشكردنيان به‌و په‌تايه‌. 

جووله‌كه‌ ده‌وره‌ي‌ تايبه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ كچان بۆ ئه‌وه‌ي‌ شێوازي‌ فريوداني‌ كوڕانيان فێر بكه‌ن بۆيه‌ ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ي‌ ده‌وڵه‌تي‌ ئيسرائيل دابمه‌زرێ‌ پێويسته‌ گه‌نجان چه‌كي‌ بۆ هه‌ڵگرن، كچانيش ده‌بێت له‌ش وجواني‌ خۆيان به‌كار بهێنن بۆ ئه‌وه‌ي‌ به‌ ناوي‌ دڵداري‌ زۆرينه‌ي‌ پياوان فريو بده‌ن. 

ڕاپۆرتێك له‌ ڕۆژنامه‌ي‌ (پرس)ي‌ كورديدا هاتووه‌ ده‌ڵێت: به‌ هۆي‌ ساويلكه‌ي‌ و متمانه‌ي‌ ژنانه‌وه‌يه‌، كوڕه‌كان وێنه‌يان ده‌گرن به‌ ڕووتي‌... ئاماده‌كاري‌ ڕاپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت: وه‌كو له‌ قسه‌ و ديالۆگي‌ ناو هێندێ‌ له‌ فليمه‌كان ده‌بيسترێ‌ هێندێ‌ له‌وانه‌ي‌ به‌دره‌وشتيه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ ناوي‌ خۆشه‌ويستييه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن، وه‌كو له‌ فليمێكدا هاتووه‌ ژنه‌كه‌ ده‌پرسێ‌: بۆ وێنه‌م ده‌گري‌؟ كوڕه‌كه‌ش ده‌ڵێت: 

له‌به‌ر ئه‌وه‌ي‌ خۆشم ده‌وێيت تاكو بۆ يادگاري‌ لام بمينێته‌وه‌. 

(د. صهبا‌و بندق) ده‌ڵێت: هێندێ‌ كه‌س هه‌يه‌ به‌ نه‌زاني‌ به‌دواي‌ ئه‌و پيلانه‌ي‌ ئه‌وان ده‌كه‌ون بێ‌ ئه‌وه‌ي‌ بزانن چ پيلانێكه‌... به‌ڵێ‌ نه‌زاني‌ عوزره‌ به‌ڵام هێندێ‌ كه‌س هه‌ن ده‌زانن كه‌چي‌ خۆيان له‌ خه‌تي‌ گێلي‌ ده‌ده‌ن. 

ئه‌مه‌م له‌ كتێبي‌ (خۆشه‌ويستي‌: خوێندنه‌وه‌يه‌كي‌ شه‌رعيانه‌و سه‌رده‌ميانه‌) ده‌رهێناوه‌ له‌ نوسيني‌ به‌نده‌، بۆ زياتر شاره‌زا بوون له‌ چه‌مكي‌ خۆشه‌ويستي‌ كتێبێكي‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ بگه‌ڕێه‌وه‌ ئه‌وێ‌ هه‌موو وه‌ڵامێكت ده‌س ده‌كه‌وێ‌

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

په‌یوه‌ندی كردن

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget