ئامۆژکاري بۆ ئەوانەي منداڵيان نابێ

نووسین: فه‌رمان خه‌رابه‌یی

خواي گەورە بەندەي خۆي تاقي دەکاتەوە بە خۆشي يان ناخۆشي، دەبێت ئەوەش بزانين منداڵ نەبوون تاقي کردنەوەي خوايە بۆ بەندەکاني، بەڵام زۆر کەس ھەيە بەرگەي ئەم تاقي کردنەوەيە ناگرێ و دين و دونياي خۆي وێران دەکات، جا ئەوانەي کە بێ بەشن لە منداڵ لێرەدا چەند رٍێنماييەکيان بۆ ڕوون دەکەينەوە بە ئومێدي ئەوەي سوودي ھەبێ وببێ بە چارەسەر بۆ ئەو کەسانەي منداڵيان نابێ، ئەويش ئەو ڕێگايانەي خوارەوەن:

يەکەم: دەستگرتن بە ھۆکارەکان: دەست گرتن بە ھۆکارەوە واتە: بچێتە لاي پزيشک بۆ دۆزينەوەي نەخۆشيەکەي، دەست گرتن بە ھۆکار واناگەيەنێت کە ئەو کەسە تەوەکولي نيە.
(ابن رجب) دەڵێت: "بزانە دەست گرتن بە ھۆکارەوە کە تەقديراتي خواي تيايە واناگەيەنێت کە ئەو کەسە تەوەکولي نيە، چونکە سوننەتي خوا لەم دونيايە وايە، فەرماني کردووە بە تەوەکول و دەست گرتنيش بە ھۆکارەوە"1.

دووەم: زۆر دوعا کردن: ئەو پياو و ژنەي منداڵيان نابێت پێويستە زۆر دوعا بکەن، خواي گەورە دەفرمووێ: [أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاء الْأَرْضِ أَإِلَهٌ مَّعَ اللَّهِ قَلِيلاً مَّا تَذَكَّرُونَ] (النمل: 62) واتە: ئايا کێ ھەيە جگە لە خواي گەورە بە ھانا و ھاواري لێقەوماو و بێ داڵدەوە بێت؟ کاتێک نزا دەکات و لێي دەپارێتەوە، ئەوسا بەڵاو ناخۆشيەکان لادەبات و دەتانکاتە نيشتەجێ و جێنشين لە زەويدا، ئايا ڕەوايە لەگەڵ ئەو زاتەدا پەرستراوي تر ھەبێت؟! بۆ کەمێک بير ناکەنەوە.

چاکترين کاتيش بۆ پارانەوە لە خوا نيوەي شەوە لە شەو نوێژدا، بە تايبەت ئەو دوعايەي (زکريا) (عليە السلام) بکەن کە خواي گەورە بە ھۆي ئەم دوعايەوە منداڵي پێ بەخشي: [رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْداً وَأَنتَ خَيْرُ الْوَارِثِينَ](الأنبياء:89) واتە: پەروەردگارا من بە تەنھايي مەھێڵەرەوە (منداڵم پێ ببەخشە) تۆيش چاکترين زاتێکي لە پاش من و ھەموو مردوويەک دەمێنيتەوە.
پێغەمبەري خوا دەفەرمووێ: ((إِنَّ رَبَّكُمْ تَبَارَكَ وَتَعَالَى حَيِيٌ كَرِيمٌ يَسْتَحْيِي مِنْ عَبْدِهِ إِذَا رَفَعَ يَدَيْهِ إِلَيْهِ أَنْ يَرُدَّهُمَا صِفْرًا))2. واتـە: بەڕاستي پەروەردگارتان بەشەرم و بە کەڕەمە، کاتێک بەندەيەکي دەستي بەرز دەکاتەوە و داواي لێ دەکات شەرم دەکات ڕەتي بکاتەوە. 

لە چيرۆکي (زکريا) (عليە السلام) گرنگي دوعامان بۆ دەردەکەوێت، کاتێ (زکريا) (عليە السلام) لە حوجرەکەيدا سەري لە (مريم) دەدا دەيبيني ھەر جارەي جۆرە ميوە و خۆراکێک لەلاي (مريم)ــە کە لەوکات و جێگايەدا نەبوو، بۆيە بە سەرسوڕمانێکەوە دەيپرسي: [قَالَ يَا مَرْيَمُ أَنَّى لَكِ هَـذَ ا](ال عمران:37)، واتە: ئەرێ مەريەم! تۆ ئەم ميوە و رزق و رۆزييەت لە کوێ بوو؟ 
(مريم) لە وەڵامدا دەيووت: [هُوَ مِنْ عِندِ اللّهِ إنَّ اللّهَ يَرْزُقُ مَن يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ](ال عمران:37)، واتە: لەلايەن خواوە بۆم ھاتووە، بەراستي خواي گەورە بۆ ھەرکەسێک بيەوێت، بێ ژمارە ڕۆزي دەدات.
(زکريا) (عليە السلام) حەزي لە منداڵ بوو جا کە ئەو ھەموو لێوەشاوەيەي مەريەمي ديت دەستي بەرزکردەوە بۆ ئاسمان و دەستي کرد بە دوعا کرن و وتي: [رَبِّ هَبْ لِي مِن لَّدُنْكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاء] (ال عمران:38)، واتە: پەروەردگارا نەوەي چاک و پاکم پێ ببەخشە، بە ڕاستي تۆ بيسەري دوعا و نزايت.
ئەگەرچي (زکريا) (عليە السلام) ئەو دەمە خۆي و ژنەکەشي بە تەواوي بەساڵا چووبوون، کەچي يەکسەر مەلائيکەتي خوا بانگي کرد لەکاتێکدا زەکەريا لە ميحرابەکەدا وەستا بوو نوێژي دەکرد: [أنَّ اللّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَـى مُصَدِّقاً بِكَلِمَةٍ مِّنَ اللّهِ وَسَيِّداً وَحَصُوراً وَنَبِيّاً مِّنَ الصَّالِحِينَ](آل عمران:39)، واتە: بەڕاستي خواي گەورە مژدەت دەداتێ بە بەخشيني کوڕێک ناوي يەحيايە، بە ڕاستدانەري فەرماني تايبەتي خوايە و گەورە و ڕێزدارە و خۆپارێزە لە گوناە و پێغەمبەرێکە لە چاکان.
لە سورەتي (الڕنبياء) ھاتووە کە ئەو دوعايەي (زکريا) کردي (عليە السلام) ئەم دوعايە بوو: [رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْداً وَأَنتَ خَيْرُ الْوَارِثِينَ](الأنبياء:89)، واتە: پەروەردگارا من بە تەنھايي مەھێڵەرەوە (منداڵم پێ ببەخشە) تۆيش چاکترين زاتێکي لە پاش من و ھەموو مردوويەک دەمێنيتەوە.

سێيەم: لە خوا ترسان و تەقواي خوا کردن: مرۆڤي لە خواترس وتەقوا دار خواي گەورە بە ھانەيەوە دێ و دەرگاي خێري لێ دەکاتەوە، ھەر وەک خواي گەورە دەفەرمووێ: [وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجاً وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ](الطلاق:2ـ3)، واتە: ھەر کەسێک لە خواترس وتەقوا کار بێت ئەوە خوا دەرگاي خێري لێ دەکاتەوە، بە جۆرێک پێي دەبەخشێ کە ھەرگيز گوماني بۆ نەدەچوو.
پێغەمبەر دەفەرمووێ: (( لَوْ أَخَذَ النَّاسُ كُلُّهُمْ بِهذه الاية لَكَفَتْهُمْ ))3، واتە: ئەگەر خەڵکي ھەموويان دەست بەو ئايەتەوە بگرن بەسيانە.

(ابن تيميە) دەڵێت: تەقوا دوو سوودي ھەيە:
يەکەم: دەرگاي خێري لێ دەکاتەوە.
دووەم: بە جۆرێکيش خوا پێي دەبەخشێ کە گوماني بۆ ناچێ4.

چوارەم: زۆر ئيستغفار کردن: زۆر ئيستغفار کردن ھۆکارێکە بۆ ئەوەي خواي گەورە دەرگاي خێرت لێ بکاتەوە، بۆيە پێغەمبەر دەفەرمووێ: (( مَنْ لَزِمَ الاِسْتِغْفَارَ جَعَلَ اللَّهُ لَهُ مِنْ كُلِّ ضِيقٍ مَخْرَجًا، وَمِنْ كُلِّ هَمّ فَرَجًا، وَرَزَقَهُ مِنْ حَيْثُ لاَ يَحْتَسِبُ ))5. واتە: ھەر کەسێک زۆر ئيستغفار بکات، ئەوا خواي گەورە ناخۆشيەکاني لێ لادەبات، دڵ تەنگيەکاني لێ لا دەبات، بە جۆرێکيش پێي دەبەخشێ کە بيري بۆ ناچێ.

خواي گەورەش ئەوە ڕوون ئەکاتەوە کە بە زۆر ئيستغفار کردن دەرگاي خێر لە بەندەکاني دەکاتەوە کە دەفەرمووێ: [يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَاراً ، وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَاراً ] (نوح:10ـ12).
واتە: ئێوە ئيستغفار بکەن بەرانبەر پەروەردگارتان، چونکە بەڕاستي ئەو زاتێکي لێخۆشبەرە، ئينجا ‌گەر وا بکەن ئەوە بارانتان بە لێزمە و خوڕەم بۆ دەبارێنێت، ماڵ و سامان و نەوەتان پێ دەبەخشێت، ھەروەھا لەگەڵ باخ و باخاتدا، ڕوبارو چەم و جۆگەتان بۆ بەدي دەھێنێت.

پێنجەم: ئەگەر ھەر منداڵي نەبوو چي دەکات؟!
ئەگەر ئەو ڕێگايانەي ھەموو گرتە بەر ھەر منداڵيان نەبوو ئەوکات، ديارە منداڵ نەبوونەکەيان خێري تيايە بۆيان ئەوان لێي تێناگەن، بۆيە پێويستە ڕازي بن بە قەدەري خوا، چونکە ڕازاي بوون بە قەدەري خوا مرۆڤ پێي دڵ ئارام دەبێت لە دونيا و سەرفراز دەبێت لە دوا ڕۆژدا.
(ابن قيم) دەڵێت: "ڕازي بوون بە قەدەري خوا شتێکي زۆر گرنگە، چونکە مرۆڤ گەر ڕازي بوو بە قەدەري خوا لە دونيا وەک بەھەشت دەژي، چاو گەش و ئارام دەبێت، ھەر کەسێک بە دڵ ڕازي بوو بە قەدەري خوا، ئەوە خواي گەورە دڵي پر دەکات لە قەناعەت وئارامي و خۆشەويستي خۆي، واي لێ دەکات تەنھا ڕوو لە خوا بێ و تەوەکولي لەسەر ئەو بێت، بەڵام ئەگەر کەسێک نا ڕازي بوو بە قەدەري خوا، دڵي بە پێچەوانەي ئەوەي پێشوو دەبێت"6. 


ــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه‌كان ــــــــــــــــــــ
1. جامع العلوم والحكم (ب:1/ل:437)، ابن رجب الحنبلى.
2. صحيح: رواه أبو داود ، باب الدعاء 2/78 (1488) ، صحيح ابن ماجة 2/331 (3117).
3. ضعيف: ابن ماجه (4220) و أحمد (5/178) وضعفه الالبانى فى (ضعيف سنن ابن ماجه).
4. مجموع الفتاوى (ب:16/ل:34).
5. ضعيف: رواه أبو داود (1518) وابن ماجه (3819) ، وأحمد في "المسند" (1/248) ، والطبراني في "المعجم الأوسط" (6/240)، والبيهقي في "السنن الكبرى" (3/351) ، وغيرهم .
6. برِوانة: ئاويَتةى دلَ (179) فةرمان خةرابةيى.

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

په‌یوه‌ندی كردن

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget