سەوزە گەڵادارەکان دژی کوێربوونی بەساڵاچووانن

توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی دەریخستووە زۆر خواردنی سەوزەگەلادارەکان و چەوەندەر لە کەسانی سەروو تەمەنی پەنجا ساڵاندا ئەگەری لاوازبوون و لەدەستدانی بینایی پەیوەست بە تەمەن کەمدەکاتەوە.

توێژەرەکان لە (ئەنستیتۆی توێژینەوەی پزیشکیی ویستمێد) بوون لە ئوسترالیا و توێژینەوەکەیان لە جۆرناڵی زانستی (Journal of the Academy of Nutrition and Dietetics) بڵاوکردووەتەوە.

لەدەستدانی بینایی پەیوەست بە تەمەن (macular degeneration) یەکێکە لە هۆکارەکانی لێڵبینی و تەنانەت نابینایی و لەگەڵ چوونە تەمەن ئەگەری روودانی زیاددەکات.

بۆ گەیشتن بە ئەنجامەکان، پشکنین بۆ 2000 هاووڵاتیی ئوسترالیی تەمەن 49 ساڵ و زیاتر کراوە و بۆ ماوەی 15 ساڵ بەدواداچوون بۆ بینایی و تەندروستی چاویان کراوە.

لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو کەسانەی رۆژانە 100-142 میللیگرام نیتراتی سرووشتی دەخۆن، ئەگەری تووشبونیان بە لەدەستدانی بینایی پەیوەست بە تەمەن بە راددەی 35% کەمدەکات، بەراورد بەوانەی رۆژانە 69 میللیگرام و کەمتر نیتراتی سرووشتی دەخۆن.

چەوەندەر و سەوزە گەڵادارەکان (سڵق، کەلەرم، سپێناخ، کاهو، برۆکلی و هاوشێوەکانیان) لە سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی نیتراتی سرووشتین.

هەر 100 گرام لە سپێناخ بڕی 20 میللیگرام نیتراتی سرووشتی تێدایە، هەر 100 گرام لە چەوەندەر 15 میللیگرام و هەر 100 گرام لە کەلەرم 25 میللیگرام نیتراتیان تێدایە.

ئ: سەروەر سالار

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

په‌یوه‌ندی كردن

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget