ئینزلاق چی یە ؟!


بریتی یە لە بڵاو بوونەوەو نەمانی خەپلەی ئیسفەنجی نێوان بڕبڕەکان کە بە زۆری لە نێوان بڕبڕەی بێنجەم و خەپلەی دوای ئەودا ڕوودەدات یا خوود لە نێوان ھەردوو بڕبڕەیەکی تردا.

بێنج ھۆکاری سەرەکی تووش بوونی ئینزلاق !

١- تێکجوونی ئەندازەیی خەبلەکە وا دەکات بڕبڕەکە بەرەو بێشەوە بڕوات ئەمە زیاتر لە ئافرەتی دووکیان دا ڕوودەدات

٢- تێکجوون لە لێواری خەبلەکاندا ئەمەش دەبێتە ھۆی ھەڵوەشانی خەبلەکە ئەمە زیاتر لە کەسانی وەرزشکاردا ڕوودەدات

٣- تێکجوون و جیابوونەوەی بەشەکانی خەبلەی نێوان بڕبڕەکە ئەمەش بەھۆی بەتەمەن داجوونەوە

٤- بەرکەوتنێکی بەھێز کە بەر بڕبڕەکان دەکەوێت و کاردەکاتە سەر بڕبڕەو خەبلەکان

٥- ھۆکاری نەخۆشی ئێسک وەک شێرپەنجەی ئێسک و کەمی کالسیۆم و فیتامین (دی)

نیشانەکانی ئینزلاق ؟

* ئازار لەبەشی بشتەوەدا لە نیشانە ھەرە باوەکانە

* کاتێک نەخۆش بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر پێ دەبێت وا ھەست دەکات ئازارەکە بەرەو خوارەوە دەجێت و ئەمەش بەھۆی ئازاری زۆر لەسەر بڕبڕەکان

جارەسەر ئینزلاق ؟
بە خۆشحاڵیەوە لە زۆربەی کاتدا بێویست بە نەشتەرکەری ناکات بەڵکو تەنیا نەخۆش دەتوانێت بە بشوودان بۆ ماوەیەکی زۆر ،کەم کردنەوەی جەمانەوەو دەست نەدانە شتی قورس بەرەو باشتر بوون بجێت
خواردنی شیر و بەرھەکانی سوود دەگەیەنێت بە نەخۆشەکە

بەھێزکردن و جالاک کردنەوەی ماسوولکەکانی سک یارمەتی ئاسایی بوونەوەی ئەندازەی دڕکە بەتک و بڕبڕەکان دەدات

ئەوانەی ئازاریان زۆرە دەرمانی ئازار شکێن وەک (مۆبیک) ودزە ھەوەکان سوودی بۆیان ھەیە،بەڵام ئەکەر ئازارەکە زۆر بەھێز بوو کواسترایەوە بۆ بەشەکانی خوارەوە ئەوا دەرزی کۆرتیزۆن بە ڕێگەی نێوان بڕبڕەکان یا ھەندێ ڕێکەی تر سوودی بۆ نەخۆش ھەیە 

ن: د. سۆران محمد غریب 

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

په‌یوه‌ندی كردن

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget