چۆن لە چەوری ورگ رزگارمان ببێ؟

کۆمەڵەی خۆراکی ئەڵمانی دەڵێ چەوریی خوارووی سک لە ریزی چەورییە "پێداگر"ەکان دادەنرێ، چونکە بە ئاسانی دانابەزێت و ناتوێتەوە، لە هەمانکاتدا مەترسیی تووشبوون بە شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات.

کۆمەڵەکە دەڵێ هۆکارێکی سەرەکیی چەوریی ورگ لایەنی دەروونییە، وەکوو دڵەراوکێ و خەمۆکی. هەروەها کەمخەویش هۆکارێکی سەرەکییە. چونکە ئەم هۆکارانە هانی زۆربوونی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ دەدەن، کە پاڵنەرێکی کۆبوونەوەی چەورییە لە جەستەدا.

بۆیە رێنمایی خەڵکی دەکات تەکنیکەکانی خاوبوونەوە ئەنجامبدەن، وەکوو یۆگا و هاوشێوەکانی. هەروەها شەوانە 6-8 کاژێر خەوی ئارامیان هەبێت.

هەروەها پێویستە پێڕەوی رێجیمێکی خۆراکیی تەندروستانە بکرێ، وەکوو زۆر خواردنی سەوزەکان و میوە کەم شەکرەکان و بەرهەمەکانی دانەوێڵە توێکڵدارەکان و کەمخواردنی چەوری، شەکر و فاستفوود.

هەروەها بە نەریتکردنی وەرزشی رۆژانە و جموجووڵ و چالاکیی جۆراوجۆر، چونکە ئەمانە پرۆسەی زیندەپاڵ و سووتاندنی چەورییەکان تاودەدەن.

ئ: سەروەر سالار

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

په‌یوه‌ندی كردن

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget