من تاوانم چیە کە بڕوا بە خودا ناهێنم ؟!


مولحید ئەڵێت : ئایا من تاوانم چیە کە بڕوا بە خودا ناهێنم و ستەم و کاری خراپە ئەکەم لەکاتێکدا خودا خۆی لە ئەزەلەوە ئەوەی نووسیوە لە قەدەری مندا ؟
وەڵام لەدوو خالدا :
١- سەرەتا پێویستە بزانین لە لۆجیکدا ڕێسایەك هەیە ئــەڵێت :
[[ هەرگیز بە سیفەتی زانست ناتوانین کاریگەری لە ماددە بکەین ]]
واتە من کە زانستی ئەوەم هەیە شەقێك لەو پەرداخە بدەم ئاوەکەی ناوی ئەڕژێت ! ئایا تەنها بەو زانستەی کە هەمە ئاوەکەی ڕژا ؟ یان ئەبێ بە کرداری و عەمەلی شەقێکی لێ بدەم ئەوجا ئاوەکەی ئەڕژێت ؟
بەهەمان شێوە کاتێك خودای باڵا دەست ئەو زانستەی هەیە کەوا من بەیانی ئۆتۆمبێلێك ئەکرم و بە عەقڵە ئازادەکەی خۆم بڕیارم داوە ، ئایا خودا زۆری لێ کردم و هانی دام و مەلائیکەتی بۆ ناردم تا ئەم ئۆتۆمبێلە بکرم ؟ بێگومان نەخێر ، بەڵکو تەنها خوای گەورە ئەو [ زانست] ـەی هەبوو کە ئەیکڕم ، واتە زۆری لێ نەکردم .
ئینجا لەوحی مەحفوزیش [ اللــوح المحفوظ ] هەموو ئەو زانستەی خوای گەورەی تیایە کە خوای گەورە ئەزانێت لە ڕابردوو چی ڕوویداوە و لە داهاتووش چی ڕووئەدات ، بەلام ئەم زانستە نابێتە هۆی ئەوەی کار لەمن بکات و من بکات بە کافر ! یان تۆ بکات بە موسڵمان ! ئەسلەن ئێمە هەر نازانین چیمان بۆ نوسراوە لە لوح المحفوظ !!
وە خودای گەورە عەقڵێکی ئازادی بەئێمە داوە بۆیە قسەمان لەگەڵ ئەکات و پێغەمبەران ئەنێرێت بۆ ئەوەی ئەو عەقڵە ئازادە شتێك نەکات پەشیمانی دونیا و قیامەتی لەدوا بێت .
بەلام لێرەدا ئەبێ بزانین مەلائیکەت عەقڵی ئازاد نیە !! بەڵکو تەنها گوێرایەلی ئەکات و سەرپێچی ناکات !
کەواتە تۆ ئازادی چی هەڵدەبژێری لە ژیان بەلام خودا [ زانست ] ی ئەوەی هەیە کەوا لە کۆتاییدا تۆ چی ئەکەی نەوەك زۆرت لێ بکات .
با نموونەیەکی سادە بهێنمەوە :
ئەگەر تۆپێکت هێنا و هەڵتدایە ئاسمان دوای ئەوەی بەرز بوویەوە بۆ کوێ ئەروات ؟
بێگومان دەگەڕێتەوە سەر زەوی !! ئایا تۆ زۆرت لێ کرد بێتەوە سەر زەوی ؟ چویتە ئاسمان و پاڵی بدەی تا بێتەوە سەر زەوی ؟ یان بەخۆی هاتەوە سەر زەوی ؟
کەواتە تۆ تەنها زانستی ئەوەت هەبوو کەوا ئەم تۆپە دێتەوە سەر زەوی نەوەك لەسەرت فەرز کردبێت بێتەوە سەر زەوی بەڵکو تۆپەکە لە ئاسمان ئازاد بوو خۆ ئەیتوانی نەیەتەوە سەر زەوی بەڵام دڵنیابووی کە ئەگەڕێـتەوە سەر زەوی و پێشەکی ئەو زانستەت هەبوو .
یاخود تۆ ئەزانی بەیانی سەعات 5:01 خولەك خۆر هەڵدێت ! ئایا تۆ زۆرت لە خۆر کردووە بۆ ئەوەی لەو کاتە هەڵبێت ؟ یاخود تەنها تۆ زانستێکی پێشوەختەت هەبوو بۆ ڕووداوەکان . 
٢- ئەو کەسەی پرسیارەکەی کردووە هەر خۆی ئەتوانێ لە ماوەی کەمتر لە خولەکێك خۆی بە درۆ بخاتەوە ! چۆن ؟
ئەو ئەڵێت خودا ڕیگرە لەوەی من موسڵمان بم و هیدایەت بدرێم چونکە لە لوح المحفوظ هەموو شتێك نوسراوە !
باشە ئەو کەسەی ئەو جۆرە پرسیارانە ئەکات با هەر ئێستا بچێت دەستنوێژێك هەڵبگرێت و ڕووی بکاتە قیبلە و بڵێت : ( أشهد أن لا إله إلا الله و أشهد أن محمدا رسول الله )
ئایا هیچ کەسێك ڕیگرە لەوەی ئەو کارە بکات و موسڵمان بێت ؟
ئینجا با دوو ڕکات نوێژی تەوبەش بکات .. ئەگەر مەلائیکەتێك لە ئاسمانەوە دابەزی و پێی وت کاکە ئەوە تۆ چی ئەکەیت ؟ بۆچی تۆ پێچەوانەی قەدەری خودا ئەکەیت خۆ لە لوح المحفوظ نوسراوە کە تۆ ئەبێ کافر بیت بۆچی موسڵمان بوویت ؟
ئەگەر ئەمە ڕوویدا ئەوکات ئێوەش حەقی خۆتانە ئەو ڕەخنەیە بگرن .
واتە عەقڵی مرۆڤ ئازادە و خودای گەورە بەهیچ شێوەیەك تەداخول ناکات و بەزۆر بیکاتە موسڵمان یان کافر ! بەڵکو ئەمە لەدەست خۆمانە و تەنها ئەوەیە خودا عيلم و زانستی بەوەهە هەیە لە کۆتاییدا ئێمە چی هەڵدەبژێرین نەوەك ئەو بۆمان هەڵبژێرێ . 

نووسين : کارزان زانست خواز

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

په‌یوه‌ندی كردن

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget