ئۆتیزم وشه‌یه‌کی یۆنانییه واته دابڕان و گۆشه‌گیری ، بریتییه له تێکچوونێکی ئاڵۆزی گه‌شه له‌ئه‌نجامی تێکچوونی فه‌رمانه‌کانی مێشک و ده‌مار که له‌سێ ساڵی یه‌که‌می ته‌مه‌نی مناڵیدا ڕووئه‌دات ، به‌بێ جیاوازی تووشی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند ، ڕه‌ش پێست و سپی پێست ، دانیشتووانی باکور و باشوور ده‌بێ . ڕێژه‌ی توشبوون نزیکه‌ی ( 3-4 ) له ( 10000 ) منداڵدایه و له‌نێریه‌ندا به‌ڕێژه‌ی 3/1 له‌مێینه زیاتره .
هۆکاره‌کانی ئۆتیزم :
1- بۆماوه‌یی : هه‌رچه‌نده تاکو ئێستا ڕۆڵی بۆماوه‌یی به‌ڕوونی ئاشکرا نیه به‌ڵام زیاتر له ئاماژه‌یه‌ک هه‌یه سه‌باره‌ت کاریگه‌ریی بۆماوه له ئۆتیزمدا ، بۆنموونه : گه‌ر له‌دووانه‌دا یه‌کێکیان ئۆتیزمی هه‌بێت ئه‌گه‌ری ( 50% ) هه‌یه که منداڵی دووه‌میش تووشببێت . ئه‌گه‌ر خێزانێک منداڵێکیان هه‌بێت ئۆتیزمی هه‌بێت ئه‌گه‌ری حاڵه‌تی دووه‌م له‌نێوانیاندا په‌نجا هێنده‌ی خێزانه‌کانی تره .
2- هه‌وکردنه ڤایرۆسییه‌کان : زیاتر له‌هه‌وکردنێکی ڤایرۆسی هه‌یه که‌تووشی دایکی دووگیان یان کۆرپه‌ی ساوا له‌سه‌ره‌تای ژیانیدا ده‌بێت و ده‌شێ ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئۆتیزم وه‌ک سورێژه‌ی ئه‌ڵمانی ، هه‌وکردنه ڤایرۆسییه‌کانی مێشک و … تد .
3- ئاستی وه‌ر‌گره‌کانی مێشک : له‌کاتی پێدانی چاره‌سه‌ر بۆ دابه‌زاندنی ئاستی وه‌رگره‌کان وه‌ک به‌رزبوونه‌وه‌ی سیرتۆنین ، دۆپامین ، ئیپینیفرین و نۆرئیپینیفرین ، هه‌ندێک له‌نیشانه‌کانی به‌تایبه‌تی وه‌ک فره‌جووڵه‌یی باشتر ده‌بن .
نیشانه‌کانی ئۆتیزم :
له‌دوای ته‌مه‌نی ( 1،5 ) ساڵییه‌وه و به‌زۆری له‌نێوان ته‌مه‌نی ( 2-3 ) ساڵییدا نیشانه‌کان ده‌رده‌که‌ون و زیاتر گرفته‌کان له‌سێ بواردا ڕووئه‌ده‌ن :
یه‌که‌م : گرفتی ئاخاوتن ( گفتوگۆ ) .
دووه‌م : گرفتی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی .
سێیه‌م : گرفته‌کانی هه‌ڵسوکه‌وت ( ڕه‌فتار ) .
1- دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان یاری بۆ چه‌ند جار و به‌بێ ماندووبوون و نه‌بوونی توانای داهێنان له‌یارییه‌کاندا .
2- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانکاری له‌یارییه‌کاندا و زوو هه‌ڵچوون وه‌ک : خواردن له‌ده‌فرێکی دیاریکراودا یان له‌به‌رکردنی پۆشاکێکی دیاریکراو و ڕازی نه‌بوون به‌گۆڕینی ئه‌و پۆشاکه .
3- دابڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کو : ڕازینه‌بوون به یاریکردن له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵی تردا .
4- خاووخلیچکی یان جووڵه‌ی به‌رده‌وامی بێ مه‌به‌ست .
5- گوێنه‌دان به‌ده‌وروبه‌ر که زۆرجار خێزان واتێده‌گات منداڵه‌که‌یان که‌ڕ بووه .
6- له‌ڕووی زمانه‌وه : دواکه‌وتنی ئاخاوتن ، بێده‌نگی یان ده‌نگه ده‌نگی به‌رده‌وام ، دووباره‌کردنه‌وه‌ی قسه‌ی ئه‌وانی تر به‌بێ تێگه‌یشتن له‌ماناکه‌ی ، وتنی وشه و ڕسته‌ی بێ واتا ، پێچه‌وانه‌کردنی ئامڕازه‌کان و گرفت له‌ناونانی شته‌کاندا .
7- پێکه‌نینی بێ هۆ .
8- لاوازیی هۆشدان یان هۆشپێنه‌دان و چاو نه‌بڕینه چاوی به‌رامبه‌ر .
9- تێنه‌گه‌یشتن له‌زمانی جه‌سته و گرفت له‌بابه‌ته بینراوه‌کاندا .
10- دواکه‌وتنی هه‌ستی بۆن‌کردن ، به‌رکه‌وتن ، تامکردن .
11- هه‌ست نه‌کردن به‌سه‌رما و گه‌رما .
12- ترسان له‌هه‌ندێ شت که‌پێویست به‌ترس ناکات و نه‌ترسان له‌هه‌ندێ شت که‌جێی مه‌ترسییه وه‌ک : ترسان له‌ده‌نگی ئاژه‌ڵ یان فڕۆکه ، نه‌ترسان له‌ڕاکردن به‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا له‌کاتێکدا ئۆتۆبیل هاتووچۆ ده‌کات .
13- دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان ڕه‌فتار – یاریکردن به‌ده‌ستوپه‌ل و کێشان به‌سه‌ردا و نوشتاندنه‌وه‌ی په‌ل به‌شێوه‌یه‌کی ترسناک .
پرسیار : ئایا منداڵانی ئۆتیزم له‌ڕووی زیره‌کییه‌وه له‌منداڵانی تر دواکه‌وتووترن ؟
وه‌ڵام : زیره‌کیی له‌منداڵی ئاسایی‌دا له‌ڕێی هه‌سته‌وه پێویستی به‌توانای وه‌رگرتن له‌ده‌وروبه‌ر هه‌یه به‌ڵام منداڵی ئۆتیزم توانای په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ده‌پچڕێت و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نییه‌وه له‌جیهانێکی تایبه‌تدا ده‌ژی ، بۆیه شتێکی ئاساییه که‌ئاستی زیره‌کییان له‌منداڵانی تر که‌متر بێت . توێژینه‌وه‌کان سه‌لماندوویانه که‌ئاستی زیره‌کی منداڵی ئۆتیزم به‌ڕێژه‌ی ( 50% ) له‌منداڵانی تر که‌متره .
پرسیار : ئایا دایک و باوک له‌تووشبوونی منداڵه‌کانیان به‌ئۆتیزم به‌رپرسن ؟
وه‌ڵام : دایک و باوک له‌تووشبوونی منداڵه‌کانیان به‌ئۆتیزم به‌هیچ جۆرێک به‌رپرس نین ، جاران له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون که شێوازی په‌روه‌رده‌کردنی باوان بۆ منداڵه‌کانیان له‌تووشبوون به‌ئۆتیزم کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی بۆ منداڵ و خێزانی ئۆتیزم ئه‌نجام دراون له‌نێوان شێوازی په‌روه‌رده و ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ئۆتیزم هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌دی نه‌کردووه . ته‌نانه‌ت هه‌ندێ بۆچوونی پێشتر باسیان له‌وه ده‌کرد گه‌ر دایک له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌یدا سارد بێت مه‌ترسی به‌تووشبوونی ئۆتیزم زیاتره ( به‌و دایکانه‌یان ده‌وت دایکی یه‌خچاڵ ) ، گومانی تێدانیه که شێوازی په‌روه‌رده‌کردن کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئایینده‌ی مرۆڤ و شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی به‌ڵام نابێته هۆکارێک بۆ تووشبوون به ئۆتیزم . هه‌ندێکی تر له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون گه‌ر باوان نه‌خۆشی ده‌روونییان هه‌بێ منداڵه‌کانیان ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به ئۆتیزم زیاتره وه‌ک له‌منداڵانی تر به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌ک نییه ئه‌م بۆچوونه بسه‌لمێنێت .
پرسیار : ئایا منداڵانی ئۆتیزم توانای تایبه‌تییان هه‌یه ؟
وه‌ڵام : ڕێژه‌یه‌کی که‌میان توانای تایبه‌تییان هه‌یه وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌توانێت پارچه مۆسیقایه‌ک بژه‌نێ پاش ئه‌وه‌ی ته‌نها یه‌کجار بیستبێتی یا ده‌توانێت وێنه‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێش یا بابه‌تێکی بیرکارییانه‌ی ئاڵۆز شیبکاته‌وه که‌که‌سانی تر به‌ده‌ستییه‌وه داده‌مێنن به‌ڵام ده‌شێ نه‌توانێت بابه‌تێکی ساده شی بکاته‌وه .
پرسیار : ئایا بوون به‌چاوه‌وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر تووشبوون به‌ئۆتیزم هه‌یه ؟
وه‌ڵام : ڕه‌نگه زۆر که‌س تێبینی ئه‌وه‌ی کردبێت بڕێکی به‌رچاوی منداڵانی ئۆتیزم ڕوخسار و سیمایه‌کی جوانیان هه‌یه به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه که بوون به‌چاوه‌وه هۆکارێک بێت بۆ تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه و پێویست ناکات به‌بیانووی چاو پیسییه‌وه ناوی که‌س بزڕێنرێت و ببێته کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی .
پرسیار : ئایا له‌ڕێی شێخ و مه‌لاکانه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت ؟
وه‌ڵام : وه‌ک ده‌زانین له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا که‌سانێک په‌یدابوون بازرگانی به‌ئایینی ئیسلامی پیرۆزه‌وه ده‌که‌ن له‌ژێر ناوی جیاجیادا لایه‌نی سۆزداری خێزانه‌کان به‌لای خۆیاندا ڕاده‌کێشن به‌ناوی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه درێژخایانه‌کان چاک ده‌که‌نه‌وه بۆیه دوور نیه هه‌یانبێت له‌پلانی ئه‌وه‌دا بێت بڕێک پاره له‌خێزانانی ئۆتیزم بکێشێته‌وه به‌ناوی ئه‌وه‌ی هه‌موو نه‌خۆشییه‌ک چاره‌سه‌ر یان ( چاره‌شه‌ڕ ) ده‌کات ، ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه‌یه تائێستا هیچ شێخ یان مه‌لایه‌ک باسی له‌وه نه‌کردووه که‌ته‌نها یه‌ک منداڵی چاک کردبێته‌وه له‌کاتێکدا له‌وڵاتێکی وه‌ک عه‌ره‌بستانی سعودیه‌دا زیاتر له شه‌ست هه‌زار منداڵی ئۆتیزم هه‌یه . به‌ڵام به‌دوور نازانرێ له‌وڵاتی خۆماندا هه‌ندێ له‌وانه‌ی دینداری ده‌که‌ن به‌ناوی دیندارییه‌وه بڕێک پاره له‌خێزانانی ئۆتیزم بکێشنه‌وه .
پرسیار : ئایا کوتان ده‌بێته هۆی ئۆتیزم ؟
وه‌ڵام : ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا خێزانه‌کان به‌شوێن هیوایه‌کدا ده‌گه‌ڕان تاکو هۆکاری ئۆتیزم بزانن و هه‌ندێ ڕۆژنامه ده‌یدایه پاڵ کوتانی سیانی به‌ڵام توێژینه‌وه‌کانی ( تایله‌ر و هاوڕێکانی ) ئه‌وه ڕوون ده‌که‌نه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک له‌نێوان کوتانی سیانی و ئۆتیزمدا نیه .
::::: چاره‌سه‌ر :
ئۆتیزم له‌و نه‌خۆشییانه نییه که‌ته‌نها به‌یه‌ک ڕێگه چاره‌سه‌ر بکرێت به‌ڵکو له‌منداڵێکه‌وه بۆ منداڵێکی تر ڕێگه چاره‌کان جیاوازن و زۆرجار زیاتر له‌ڕێگه چاره‌یه‌ک پێویست ده‌بێت .
1- گۆڕین یان باشتر کردنی ڕه‌فتار .
2- ڕێگه‌ی بنیاتنانی فێرکاریی .
3- ده‌رمان .
4- چاره‌سه‌ری ئاخاوتن .
5- چاره‌سه‌ری پیشه‌یی .
هه‌ریه‌که له‌م ڕێگه‌یانه پێویستی به‌ڕێنمایی له‌لایه‌ن چاره‌سازی ده‌روونی و پزیشکی ده‌روونی و توێژه‌ری ده‌روونییه‌وه هه‌یه ، سه‌باره‌ت به‌ده‌رمان ئه‌وه به‌ته‌واوی کاری پزیشکه و به‌پێی پێویستی و نیشانه‌کانی منداڵه‌که ده‌گۆڕدرێ .
ڕۆڵی خێزان له‌پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ردا :
گومانی تیانیه بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ر نه‌خۆشێک پێویستـمان به هه‌ماهه‌نگی نێوان پزیشک و نه‌خۆش و خێزانی نه‌خۆش هه‌یه ، گه‌ر ئه‌مه بۆ نه‌خۆشه‌کانی تر ڕاست بێت ئه‌وا بۆ ئۆتیزم ڕاستییه‌که که بێ ئه‌وه ناتوانرێت کاری پێویست بۆ منداڵه‌که بکرێ .
ڕاهێنانی منداڵ کارێکی زۆر گرنگه تاکو بتوانین ئایینده‌ی منداڵه‌که باشتر بکه‌ین زۆرجار پێویستمان به چاره‌سازی ده‌روونی ده‌بێت له‌پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ردا بۆ ڕاهێنان و فێرکردنی باوان که‌چۆن ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ منداڵی ئۆتیزمدا بکه‌ن .
ڕێنمایی بۆ خێزانی نه‌خۆشی ئۆتیزم :
1- منداڵ فێری ڕه‌فتار ده‌بێ له‌ئه‌نجامی پاداشتدانه‌وه‌وه ، باشترین پاداشتیش سۆز و خۆشه‌ویستییه .
2- بۆ فێربوونی ڕه‌فتاری نوێ ده‌بێ ئه‌و ڕه‌فتاره دابه‌ش بکرێ بۆ چه‌ند قۆناغێک و هه‌رجاره به‌شێکی فێربکرێت .
3- هه‌موو ڕه‌فتارێک ده‌بێ به‌ڕه‌فتارێکی پێش خۆیدا تێپه‌ڕێ ، بۆنموونه پێش ڕاکردن ڕۆیشتنه ، پێش فێربوونی ڕسته ووشه‌یه و به‌مجۆره .
4- هاندان و ده‌ستخۆشی کردن له‌منداڵ له‌کاتی جێبه‌جێکردنی هه‌ر هه‌نگاوێک له‌و ڕه‌فتاره‌ی ده‌ته‌وێ فێری بکه‌یت ، گه‌ر نه‌یتوانی وره به‌رمه‌ده و منداڵه‌که مه‌شکێنه به‌ڵکو دووباره و چه‌ندباره هه‌وڵ بده ، گه‌ر هه‌ر نه‌یتوانی هه‌نگاوێک وه‌ره دواوه و کاره‌که به‌ش به‌شتر بکه و به‌هه‌نگاوی ساده‌تر ده‌ستپێبکه .
5- بۆ فێربوونی ناو هه‌رجاره‌ی ته‌نها یه‌ک وشه به‌کاربهێنه تاکو منداڵه‌که بتوانێت ئاسانتر فێربێت ناوه‌که په‌یوه‌ست بکه به‌شتێکی خۆشه‌وه .
6- زۆر گرنگه منداڵ فێری ( بکه و مه‌که ) بکرێت ، زۆرجار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جگه له‌قسه پێویستمان به‌زمانی جه‌سته و به‌رکه‌وتن ده‌بێت .
7- زۆر پێویسته منداڵ فێری کاری ڕۆژانه بکرێت وه‌ک خۆگۆڕین ، خۆشتن ، ددان شتن ، چوونه سه‌ر ئاو ، بێگومان ئه‌مه کارێکی ئاسان نییه و خێزانه‌کان ده‌توانن له‌ڕێی جاره‌سه‌سازی ده‌روونییه‌وه ڕێنمایی وه‌ربگرن و له‌هه‌ر سێ شاره‌که‌ی کوردستاندا ناوه‌ندی تایبه‌ت هه‌یه‌٭.
8- خواردن بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیان پێویسته بۆیه گرنگه منداڵ فێر بکرێ چۆن خواردن بخوات و پێویسته هه‌مان مێز یان شوێنی نانخواردن به‌کاربهێنرێته‌وه ، هه‌مان سفره ( واته سفره‌که زوو زوو نه‌گۆڕدرێ گه‌ر گۆڕاش هه‌مان ڕه‌نگ بکڕدرێته‌وه و هه‌مان کورسی و هه‌مان ده‌فر و که‌وچک و … تد به‌کاربهێرێنه‌وه .
9- فێرکردنی چوونه سه‌رئاو له‌دوای نانخواردن ئه‌بێت هه‌موو ڕۆژێ له‌هه‌مان کاتدا بێت تاکو منداڵ له‌سه‌ر کاته‌که ڕابێت و ورده ورده زیاد بکرێ .
10- به‌ئاگابوون له‌نه‌خۆشییه‌کانی تر چونکه منداڵی ئۆتیزم ناتوانێت باس له‌حاڵی خۆی بکات بۆیه هه‌ر کاتێ هه‌ندێ نیشانه‌مان به‌دی کرد که‌ئاماژه به‌خش بێت بۆ بوونی نه‌خۆشی ده‌بێ به‌ئاگابین ، وه‌ک نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن ، تێکچوونی خه‌وتن ، په‌ڵه‌ی سه‌ر پێست ، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش ، هه‌ناسه ته‌نگی و … تد .
ئایینده‌ی منداڵی ئۆتیزم :
یه‌ک له شه‌شیان ژیانێکی ئاسایی به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، یه‌ک له شه‌شی تریان تاڕاده‌یه‌کی جیاواز پێویستیان به‌هاوکاری ده‌بێت ، دوو له سێیان پێویستیان به چاودێری به‌رده‌وامه .
د. ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن/ گۆڤاری پزیشکی نوێ ، ژماره 4 ، پاییزی 2008
إرسال تعليق